ستاندەر:سەرتیپ جەوهەر
بەپێی چەند سەرچاوەیەک بێت، هێزێكی تایبەتی ئەمریكا، كە بۆ ئۆپراسیۆنێكی دیاریكراو بۆ لەناوبردنی ژمارەیەك تیرۆرستی داعش چووبونە قەرەچوخ روبەرووی بارودۆخێكی نالەبار بوونەتەوەو دوو برینداریان چارەنوسیان دیارنییە. ئەو هێزەئەمریکییە لەشاخی قەرەچووخ روبەرووی گرفتی گەورە بوونەتەوەو هانایان بۆ هێزی دژە تیرۆری یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان بردووە.
شایانى باسە، دوێنێ شەو هێزێكی تایبەتی دژە تیرۆری سلێمانی بەپەلە گەیەنرانە سەربازگەی كەی وەن لە كەركوك و بەهانای ئەو هێزەوە چوون. لەبەرئەوەى ئۆپەراسیۆنی ئەمریكییەكان لەسەر بنەمای زانیاریی ناتەواو بووەو پێیانوابووە ژمارەی داعشەكان لەنێوان 20 بۆ 25 چەكدارە، بەڵام دواتر دەركەوتووە نزیكەی 200 چەكدارن و لەو شاخە حەشارگەیەكی گەورەو چەندین كون و ئەشكەوت و تۆنێلیان لێداوەو بەپێی زانیاریەکانى ستاندەر بێت، دوو جۆر کارەبایان هەبووە خەتى سەرەکى و تاقەى شەمسی ئەوەش گومانى زیاترى دروست کردووە، كە هاوكاریی تایبەت بكرێن !! جێی گوتنە:دوێنێ شەو ئەمریكییەكان هێزێكی زیاتریان هێناوەتە كەركوك و ژمارەیەكی زۆر هیلی كۆپتەر هاتوچۆ دەكات، كە پێدەچێت برینداریان زیاتر بێت لەو ژمارەی زانراوە.
ستاندەر زانیویەتیشی:چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هێزى پەکەکە لەو ناوچەیە بارەگاکانى داعشی تێکشکاندووە.
شایانى باسە، لەهاوینی 2014 كاتێك مەخمور لەلایەن هێزی پێشمەرگەی ناوچەكە چۆڵكرا، دژە تیرۆری یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان بەهانای ئەو ناچەیە هات و لەدەست تیرۆرستانی داعش رزگاریان كرد.