کورتهێنان لە بودجەی عێراق دەگاتە 51 ملیار دۆلار

لەلایەن ستاندار Posted on 389 جار بینراوە

ستاندەر

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت پێشبینی دەکرێت بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2020 نزیکەی 51 ملیار دۆلار کورتهێنانی هەبێت.

سەلام سەمیسم شارەزای ئابووری لە لێدوانێکیدا بۆ “الاخباریە” ڕایدەگێنێت هەرچەندە تاکو ئێستا بودجەی عێراق ڕەوانەی پەڕلەمان نەکراوە بەڵام لە ڕەشنوسی پڕۆژەکە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 56 دۆلار دیاریکراوە کە ئێستاکە نرخەکەی دابەزیوە بۆ 30 دۆلار، بەوەش پێشبینی دەکرێت کورتهێنانی بودجە بگاتە 51 ملیار دۆلار.

به‌شێک له‌ شاره‌زایانیش پێیان وایه دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌و ئاسته‌ گورزێکی کوشنده‌ له‌ ئابوری عێراق ده‌دات و ئه‌گه‌ر دۆخه‌که‌ به‌رده‌وام بێت‌ عێراق ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی که‌ نه‌توانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌کاتی خۆیدا بدات.

داهاتی عێراق سه‌دا 94 ی پشت به‌ فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێت ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ شاره‌زایان دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌و ئاسته‌ به‌ كۆڕۆنای دووه‌م بۆ عێراق ناوببه‌ن، و پێیان وایه‌ مه‌ترسیه‌كه‌ی بۆ عێراق له‌ كۆڕۆنا كه‌متر نییه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.