کورد ڕێگە نادات پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەربگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

ستاندەر

کورد ڕێگە نادات حه‌یده‌ر عه‌بادی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەربگرێت، په‌ڕله‌مانتارێكیش رایده‌گێنێت گەڕانەوەی عەبادی بۆ سەرۆک وەزیران خەونە و ڕونادات.

نەهرۆ ڕواندزی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پەیسەر پرێسی ڕاگەیاندووە کورد فیتۆی هەیە لەسەر حەیدەر عەبادی و ئەو دەمێکە هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەڵام ئەوە خەونە و بەدی نایەت.

پەیوەندی دەسەڵاتدارانی هەرێم لەگەڵ حەیدەر عەبادی بەهۆی ڕوداوەکانی دوای ڕیفراندۆم بەرەو خراپی ڕۆی و لەوساوە دەسەڵاتدارانی هەرێم دژایەتی عەبادی دەکەن، به‌و هۆیه‌وه‌ لەدوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایانگەیاند کە ڕازینین عەبادی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەربگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.