ستاندەر
بەپێی هەواڵێکی پێگەی وەسیقە نێتی عێراق حەوت حزبی شیعە لێژنەیەکی حەوت کەسیان دروستکردووە بۆ هەوڵدان بۆ گەرانەوەی عادل عبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران،
بەپێی هەواڵی پێگەکە،پارتی دیموکراتی کوردستان وەکوو تاکە حزبی کوردستان ،بەشێکە لەو هاوپەیمانیەی ئەو حزبانە بۆ گەرانەوەی عادل عبدولمەهدی ،هەرچەندە بەشداری یەکەم کۆبونەوەی ئەم لێژنەی نەکردووە.
چاودێرانی سیاسی پیانوایە ئەو هەوڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گەرانەوەی عادل عبدولمەهدی دڵخۆشکەرە بۆ هەرێمی کوردستان بەو پێیەی عبدولمەهدی لەو کاتەی لە پۆستی سەرۆک وەزیران بوو زۆرترین هاوکاری و نەرمی بەرامبەر هەرێی کوردستان نواندووە بەراورد بە سەرۆک وەزیرانی رابردووی عێراق.بەڵام بەشداریکردنی پارتی دیموکرات ،بەبێ گەرانەوە بۆ هەڵوێستی حزبەکانیتری کوردستان،جارێکیتر کێشە بۆ یەکریزی کوردستان دروستدەکات لە بەغدا،
ئەندامانی لیژنەکە پێکهاتوون لە:
نەبیل تەرەفی/ هاوپەیمانی سائیرون
عەدنان فەیحان/ هاوپەیمانی فەتح
ئەحمەد فەتلاوی/ رەوتی حیکمە
باسم عەوادی/ ئیئتیلافی نەسر
حەسەن سنێد/ دەوڵەتی یاسا
حەیدەر فوئادی/ حیزبی عطاء
عەبدولحسێن موسەوی/ حزبی فەزیلە