ستاندەر
بەپێی ڕاپۆرتێکی نهێنی شارەزایانی حکومەتی بەریتانیا کە دەست ڕۆژنامەی گاردیان کەوتووە، پێشبینی دەکات ڤایرۆسی کۆڕۆنا تاکو ساڵێکی تر بمێنێتەوە بەو هۆیەشەوە پێشبینی دەکات سەدا ٨۰ی هاوڵاتیانی بەریتانیا توشی ئەو ڤایرۆسە ببن.
ئەوە لەکاتێکدایە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پڕۆسەی خوێندن ڕاناگرن و پێویستە هاوڵاتیان ئامادەی لەدەستدانی ئازیزانیانبن بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە.