پەرلەمانتارێکی کورد: هەرێمی کوردستان ئامادەنەبوون پشتگیری عادل عبولمەهدی بکات بۆ ئەوەی جارێکیتر متمانەی پێ ببەخشرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 228 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێکی کورد لە  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات،هەرێمی کوردستان ئامادەنەبوون پشتگیری عادل عبولمەهدی بکات بۆ ئەوەی جارێکیتر متمانەی پێ ببەخشرێتەوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ،

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەی “سەباح ئەلجەدید” ی عێراقی رایگەیاندوە، هەرێمی کوردستان ئامادەنەبوون بۆ پشتیوانیکردنی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیری دەستلەکارکێشاوە ئەو رێکەوتنە نەوتییە جێبەجێ بکەن کە لەگەڵیدا واژۆ یان کردبوو .

شایەنی باسە ،لە رابردوودا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە میدیاکان بەردەوام ستایشی حکومەتەکەی عادل عبدولمەهدیان کردووە و پێیانوابوە لەچاو سەرۆک وەزیرانیتری پێشووتری عێراق باشترین بووە بۆ هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.