ستاندەر
ئەمرۆ چوارشەممە 17ی ئازاری 2020 بە فەرمی لەلایەن د.بەرهەم ساڵحەوە، عەدنان زورێفی راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، ناوبراو تا ئێستا لەلایەن هادی عامری و نوری مالیكی و قەیس خەزغەلییەوە دژایەتی دەكرێت، لایەنەكانی تر تارادەیەكی زۆر لەسەری كۆكن.
عەندنان زورێفی پارێزگاری پێشووی نەجەف بوە. بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەک بێت، کە زیاتر ناحەزەکانى لەمیدیاکانەوە ئاماژەى پێدەدەن، لەسەر كەیسێكی گەندەڵی كە دزینی یەك ملیار دۆلار بوە لابراوە، لە ئەمریكیەكان نزیكە و خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریكیە و خێزانەكەی لە ئەمریكا دەژین. شایانى باسیشە زورێفی چەند دروشمێکى جوانى هەیە، وەک عێراق خاوەنى داهاتێکى ئاڵتونى زۆرە، کە دەتوانێ بەرەو خۆشگوزەرانی ببات.
كاندیدكردنی ناوبراو لەدوای ئەوە هات لیژنەیەكی حەوت كەسی لە لایەنە شیعیەكان چەند ناوێكیان پیشنیار كرد كە دواجار لەسەر عەدنان زورێفی رێكەوتن.