کەمئەندامانى کوردستان هۆشدارى توند دەدەنە حکوومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 236 جار بینراوە

ستاندەر

ڕێکخراوى کەمئەندانانى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا دەڵێن: ئەگەر موچە دابەشنەکرێت یاسا دەشکێنین و دێینە سەرشەقام.

بە میدیاکانیشیان گوت:بەهۆى پێنەدانى مووچەکانمان دۆخى کەمئەندامان و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان خراپە و رۆژانە بەسەدان خێزان هانا بۆ ئێمە دێنن بەهۆى خراپی گوزەرانى ئابوریان  خەریکە لە برسان دەمرن هی وا هەیە تەنانەت ژەمە خۆراکێکى ڕۆژانەیان نییە. وە ئێمە داوا لە حکومەت دەکەین موچە دابەش بکات، ئەگەر موچە نەدەن یاسا دەشکێنین و دێینە سەرشەقام.

داواشیان لە ڕێکخراوە خێرخوازى و کەسە دەوڵەمەندەکان کرد بە زوترین کات فریایان بکەون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.