ستاندەر
هۆشداری ده‌درێت له راپه‌رین دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كۆڕۆنا وكه‌وتنی رژێمه دیكتاتۆره‌كان
كسنیا سه‌بته‌ڵؤف ئه‌ندامی پێشووی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه وئاسایشی كه‌نێستی ئیسرائیلی وتوێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه وپه‌یوه‌ندیه هه‌رێمیه‌كانی ئیسرائیل، هۆشداریدا به حكومه‌تی ئیسرائیلی كه لێكه‌وته‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ناوچه‌كه‌دا ئه‌گه‌ری كه‌وتنی چه‌ند رژێمێكی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ژینگه‌ی ستراتیژی ئیسرائیل.
له‌درێژه‌ی شیكردنه‌وه‌كه‌ی كه له رۆژنامه‌ی (یه‌ده‌عۆت ئه‌حره‌نۆت) بڵاویكردۆته‌وه پرسیارده‌كات: (ئایا رژێمه عه‌ره‌بیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌توان خۆراگرن بن وده‌ربازبن له كاریگه‌ری ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی له ئه‌نجامی كۆڕنا توشی جیهان بووه؟) ئه‌و توێژه‌ره داوای له حكومه‌تی ئیسرائیلی كردوه خۆی ئاماده بكات كه بڵاوبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا ببێته هۆی كه‌وتنی چه‌ندین رژێمی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌وانه‌ش میسر وئوردن ولوبنان وعێراق.
د.رەعد رەفعەت سەرۆكی بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر، لەبارەی كاریگەری پێشهاتە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت رایگەیاند:” پێده‌چێ لێكه‌وته‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا وقه‌یرانی ئابوری كاریگه‌ری راسته‌خۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت؛ چونكه له‌لایه‌ك به‌شێكه له عیراق، وله‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام بێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ناوقه‌یرانێكی ئابوری سه‌خت كه‌نه‌توانێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌كو خۆی دابینبكات”.
وتیشی:” ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توڕه‌یی وناڕه‌زایی خه‌ڵكی گه‌یشتۆته لوتكه وئه‌سته‌مه بتوانرێ به‌ئاسانی كۆنتڕۆڵ بكرێت به‌تایبه‌ت ئێستا خه‌ڵك متمانه‌ی به‌حزبه‌كان -ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن- نه‌ماوه وله‌ئێستادا خۆی مشوری خۆی ده‌خوات راسته‌وخۆ، نه‌ك هه‌وڵدات له رێگای حزبه‌كان مافه‌كانی به‌ده‌ست بێنێته‌وه”.