تڕەمپ: خۆپاراستن باشترین هەنگاوی ڕووبەرووبونەوەی كۆڕۆنایە

لەلایەن ستاندار Posted on 211 جار بینراوە 0 سەرنج
m36

ستاندەر

دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆشنامەوانیدا ڕایگەیاند لە جیهاندا خەڵكێكی زۆر بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەمرێت و تائێستاش نەمانتوانیوە دەرمان دژی كۆڕۆنا بدۆزینەوە بەڵام زاناكانمان كاری جدی دەكەن بۆ ئەو مەبەستە.

وتیشی كاری باشیان كردووە بۆ ڕووبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناو، بەم نزیكانە ڤاكسینەكە پێش هەموو وڵاتانی جیهان دەدۆزینەوە. هەروەها وتی ئاسۆ لەبەردەممان ڕوونەو بەم زوانە دەتوانین لەناوی ببەین، ئێمە پێویستە فێرببین چۆن خۆمان بپارێزین، خۆپاراستن باشترین هەنگاوی ڕووبەرووبونەوەی كۆڕۆنایە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *