ستاندەر
ڕۆژی دووشەممە ۱٦ی ئەم مانگە میدیاکانی تورکیا مردنی ئەیتاچ یەڵمان فەرماندەی پێشووی هێزی زەمینی سوپای تورکیای لە تەمەنی ٨۰ ساڵی بڵاوکردەوە.
لەدوای ڕاگەیاندنی مردنی ئەو فەرماندەیە ڕۆژنامەنوس سایگی ئۆزتورک لەبەرنامەی تەلەفزیۆنی “کەرەتە” ڕایگەیاند کە یەڵمان بە کۆڕۆنا مردووە و لاشەکەی بەشێوەیەکی بێدەنگ و بەبێ ئاگاداری کەسوکاری شاردراوەتە.
ئەو ڕۆژنامە نوسە ئاشکراشیکردووە کە بەهۆی توشبوونیان بە کۆڕۆنا لە ئێستادا ژن و خوشکێکی ئەو فەرماندەیە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دان.