دژە تیرۆری یەکێتی: دەبێ سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پارتی دادگایی بکرێن

لەلایەن ستاندار Posted on 524 جار بینراوە

ستاندەر

دژە تیرۆری یەکێتی بەیانێکی توند دژی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پارتی بڵاودەکاتەوە و داوای دادگایی کردنیان دەکات, جێی باسە شەڕێکی میدیایی لەنێوان مەسرور بارزانی و لاهور شێخ جەنگی لەدوێنێوە دەستی پێکردووە بەهۆی گرتنی پاسەوانی وەزیری پێشوی دارایی بە تۆمەتی تیرۆر.

دەقی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

ڕاگەیەندراوێک لە دژەتیرۆرەوە

دوای ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای زانیاری و بەدرۆ خستنەوەی دەزگای پاراستن و هەڵماڵینی پەردە لەسەر سیناریۆ دروستکراوەکانی دەزگاکە، مەسرور بارزانی وەک نەریتێک کە لە باپیریەوە بۆی مابێتەوە دور لەهەموو پرەنسیبەکانی دەوڵەتداری بەناوی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە وەڵامێکی نەخوێندەوارانەو شپرزو خێڵەکیانەی دەزگای زانیاری داوەتەوە.
ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە بۆ بژێوی ژیان و باشترکردنی دۆخی ئابوری خەڵکی کوردستان و ڕێگریکردن لە دروستکردنی زنجیرە قەیرانێکی دیکە خۆمان سەرقاڵناکەین بە وەڵامدانەوەی حکومەتێکی فاشل و سەرۆکە ڕۆژنامەنوس کوژەکەی.
مەسرور باسی سەروەری و جێبەجێکردنی یاسا دەکات، ئێمەش پێمان باشە یاسا سەروەربێت و هەموو ئەوانەی کاری لاساری و کوشتن و بەرتیلخۆری ئەنجامدەدەن بچنە بەردەم یاسا، بۆنمونە جەنابی برا گەورە لەسەر دۆسیەی سەردەشت عوسمان و باوکی لەسەر دۆسیەی ۳۱ ی ئاب و باپیریشی لەسەر دۆسیەکانی کوژرانی محمد هەرسین و فاخر مێرگەسوری و سولەیمانی موعینی و د.شڤان دادگایی بکرێن .

هێزی دژەتیرۆری سەربە (دەزگای زانیاری)
۲۰ی۳ی۲۰۲۰

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.