نهێنی گفوگۆكانی ماڵی شیعە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت “كێ بەربەستە؟ ئێران هەلێویستی چیە؟ هەنگاوەكان بەكوێ گەیشتوون”

لەلایەن ستاندار Posted on 710 جار بینراوە 0 سەرنج
maly shia

ستاندەر

دوای راسپاردنی عەدنان زورفی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە دابەشبونێكی قوڵ لەنێو ماڵی شیعە دروستبوە، بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكیەكان  لایەنە سەرەكیەكانی شیعە كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا، سەرچاوەیەكیش ئاماژە بۆ پاشەكشەی رۆڵی ئێران لە گفتوگۆكان دەكات كە دەرفەتی گۆڕانی هەڵوێستەكانی هێناوەتە پێش.

كۆبونەوەی لایەنە سەرەكیە شیعیەكان تا درەنگانی دوێنێ شەو بەردەوام بوو، بەشدارانی كۆبونەوەكە لە ماڵی حەكیم بەرێوەچوو بریتی بوون لە :” حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەولەتی یاسا، فالح فەیاز، نوێنەری هاوپەیمانی سادیقونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق، لەگەل چەندین كەسایەتی تری ناسراوی نێو ماڵی شیعە بەبێ بەشداری نوێنەری هاوپەیمانی سائیرونی موقتەدا سەدر”.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە كۆبونەوەكە دزەیان كردووە لایەنەكان ماوەی دوو سەعات گفتوگۆیان كردووە بەڵام نەگەیشتونەتە هیچ رێكەوتنیك.

بەگوێرەی زانیاریەكان رەوتی سەدر بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر دەیەوێ بازنەی گفتوگۆكان بچوكتر بكاتەوە و رایگەیاندووە تەنها سێ لایەنە گفتوگۆ بكەن كە ئەوانیش رەوتی سەدر، رەوتی حیكمە و هاوپەیمانی هادی عامری، هاوپەیمانی سەد پێی وایە لایەنەكانی تر هەریەكەیان تێگەیشتنی سیاسیان نزیكە لەو سێ لایەنە.

جێی باسە هەوڵەكانی موقتەدا سەدر بۆ ئەوەیە لەو قۆناغە بەربەستەكانی بەردەم عەدنان زورفی لاببرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لەماوەی دەستوری كابینەكەی پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران بكات، لەلای خۆیەوە هاوپەیمانی فەتح سەر بە هادی عامری رایگەیاندووە بەهیچ شیوەیەك ناچنە ژێر باری رازی بوون بە زورفی و ئەو بابەتە لای ئەوان هێلی سوورە.

لەبەرامبەردا رەوتی حیكمە بەسەرۆكایەتی عەمار حەكیم ئامادەیی خۆیان دەربریوە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان و پشتیوانی لە زورفی بۆ پێكهێنانی حكومەت بەو مەرجەی كێشە هەڵپەسێردراوەكان یەكلابكرێتەوە لەنێویاندا كێشەی سوتاندنی مەرقەدی محەمەد باقر حەكیم كە رای گشتی رەوتی حیكمە پێیان وایە زورفی پەیوەندی بەو بابەتە هەیە.

ئەوەی بۆتە مایەی هەڵوەستە لەسەر كردن غیابی رۆڵی ئێران لە گفتوگۆكانی ئێستای پیكهێنانی حكومەت كە پێشتر بە ئاشكرا دژی پرۆسەكە بوون، پاشەكشەی ئێران لەو پرسە لە ئێستا وای كردووە چاوەرێی گۆڕانی خێرای هەڵوێستی ئەو لایەنانە بكریت كە پێشتر دژی زورفی هەڵوێستیان نواندوە، بەو پێیەی لەلای ئێران رەتكراوە بوە، ئەو لایەنانەی كە لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی وەزارەت و پۆستی تریان هەبو لە ئێستا كار بۆ پاراستنی ئەو بەرژەوەندیانەیان دەكەن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *