ستاندەر
فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت بۆ چارەسەری ئەو دۆخە و قەیرانی دارایی پێویستە خاڵە سنوریەكان رێكبخاتەوە، وتیشی:” تا ئێستا داهاتی تەواوی خاڵە سنوریەكان لە هەرێم ناگەرێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی بەڵكو خەلكێكی تر لێی سوودمەند دەبن ئەوەش كێشەی بۆ داهاتی ناوخۆیی هەرێم دروستكردووە”.
بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق لەدیداری ڕووداو وتیشی/ ” هەندێ بازرگانی هەیە كە حكومەت داویەتی بەهەندی كۆمپانیا كە حكومەت خۆی دەتوانێت بیكات، بۆ نمونە پاڵاوتنی نەوت كە دراوەتە كۆمپانیا و قازانجەكەی بۆ ئەوانە نەك حكومەت، لەكاتێكدا حكومەت دەتوانێ خۆی بەو ئەركە هەستێت نەك چەند كەسێكی قەبە لێی سود مەند بێت”.
فازل نەبی وتیشی:” هەرێم پێویستی بەچاكسازیەكی فیعلییە نەوەك سەر كاغەز، ئێمە تەنها پێویستیمان بە چاكسازی لە خەرجی نیە بەڵكو لەداهاتەكانیشە لە نەوت و گومرگەكان و باج و رسومات و ئەو بازرگانیانەی كە دراوە بەهەندێ كۆمپانیا، تا ئێستا حكومەت بۆ چاكسازی هەر تەركیزی لەسەر خەرجییەكانە، ئەگەریش چاكسازی لە داهات بكرێت حكومەت دەتوانێ مووچە بدات”.