داواكان بۆ چارەسەری جیهانی (ئایینی – زانستی ) بۆ كێشە و قەیرانەكانی مرۆڤایەتی زیاتردەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 416 جار بینراوە

ستاندەر

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕؤنا و گیرۆدەبونی سەدان هەزار كەس و تا ئێستا نەدۆزینەوەی چارەسەری، داوكاریەكان بۆ پێداچونەوە بە سیستەمی جیهانی و كێشە بنەرەتیەكانی مرۆڤایەتی و زەوی لە دەرەنجامی مامەڵەی وڵاتان و كۆمپانیا زلهێزەكان لەگەل سەرچاوەكان.
لە چەند رۆژی رابردوو مەسعود عەبدولخالق دامەزرێنەری دەزگای ستاندەر بابەتێكی لە ژێرناونیشانی هاواری جیهان- قەیرانی تر هات، تیشكی خستە سەر ئەوەی مەدرەسەكانی جیهان كە بریتین لە (سەرمایەداری، شیوعیەت، سۆشیال دیموكراتی ئیئتیلافی، مەدرەسەی ئایینی (فیقهی)) ئێستا هەموو دەستەوەستانن لە ئاست كێشەكان. ناوبراو پێشنیار دەكات كۆنگرەی زانایانیی ئایینی مرۆڤدۆستی ئایینەكان ئەنجامبدرێت، هەروەها دواتر لەنێوان زانایاینیی ئایینی و زانست و فەلسەفە ئەنجامبدرێت، لە ژێر ناونیشانی دروشمەكەی ئەنیشتاین “زانست بێ ئایین شەلە و ئایینیش بەبێ زانست نابینایە” بۆ ئەوەی دەرفەت بە مەدرسەكانی جیهان بدرێت كامەیان دەتوانن كێشەكانی ئەو سەردەمە چارەسەر بكەن بۆ ئەوەی دەرفەتی پێبدرێت، ئەو ئەركە جێبەجێبكات.
هەر لەو چوارچێوەیە بیرمەندی ناوداری ئیسرائیلی، یۆڤاڵ نوح هەراری لە پەیامێكدا هۆشداری دەدات كە ئەگەر سیستەمی سیاسی‌و كۆمەلایەتی‌و تەندروستی جیهان گۆڕانكاریی ریشەیی بەسەردا نەیەت، ڤایرۆسی ترسناكتر لەكۆرۆنا بەڕێوەیە‌و نەهامەتی گەورەتر چاوەڕوانی دانیشتوانی ئەم هەسارەیە دەكات.
ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم جیهانە وەك خێزانێك وایەو دەبێت كەسێكی بەرپرسیار پاراستنی لەئەستۆ بگرێت، ئەمەریكا کە وتی “من چیتر هاوڕێیەكم لەدنیادا نییەو تەنها یەرژەوەندی من بەلای منەوە یەكەم‌و گرنگە”و سەرکردەی زۆربەی وڵاتان سیاسەتێکی پۆپۆلیستانەیان پەیڕەو کرد، ئیتر جیهان بێ خاوەن بو. ئەمەش فاكتەرێكی گرنگ بو بۆ بەجیهانی بونی قەیرانە گەورەكانی وەك بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هەراری دەڵێت “بەدڵنیایی كۆرۆنا كۆتایی بەنەوەی مرۆڤ ناهێنێت، بەڵام ئەگەر بیر لەهاوكاریی لەئاستی جیهان‌و وشك كردنی رەگ‌و ریشەكانی هەژاری‌و دەستەبەر نەكردنی سیستەمێکی بەهێزی تەندروستی بۆ هەموان نەكرێتەوە بێ‌ جیاوازی، ڤایرۆسی كوشندەتر لەکۆرۆنا چاوەڕوانمانە”.
لەلایەكی تر عەلی قەرەداغی ئەمینداری یەكێتی زانایانی ئایینی مسوڵمان لە راگەیەنراوێكدا دەلێت كۆرۆنا هاتوە پێمان دەلێ تا بیرتان بخەمەوە كە زۆربەتان درۆتان كرد لەگەڵ بەڵگەنامەكانی ریسواكردنی مافەكانی مرۆڤ، ئا ئەوەتا ئێستە بەوەی كە ئێوە ئەنجامتان دا دنیاتان پڕكردووە لە ستەم و گەندەڵیی، ئێوە نەهاتن ستەمكاران و فەرمانڕەوا ملهوڕەكان بوەستێنن لەو گەندەڵیی و ملهوڕیی و ستەم و كوشتن و چەوساندنەوەو ئازاردانی گەلە چەوساوانە كە ئەنجامیدەدەن، بەڵكو تەنانەت سوتاندنی خەڵكانی بێتاوان لە چەندەها گۆڕەپاندا، خۆتان لە ئاست ئاهوناڵەی ژوورە تاریكەكان كەڕ كرد. دەشلێن پەیامێكی تری كۆرۆنا ئەوە بوە پێمان بلێ ئێوەن كە جیاوازی چینایەتیتان قووڵكردەوە، منیش ویستم هەژارانتان بیربخەمەوە كە لە ئەمڕۆدا ژمارەیان لەم جیهانەدا دەگاتە نزیكەی یەك ملیار مرۆڤی نەدارە، ئەگەر ئێوە دەیەكی ئەوەی كە بۆ نەهێشتنی منی –كۆرۆنا- خەرجتان كرد بتاندایە بەوان ئەوا ئەوان دەوڵەمەند دەبوون.
عەلی قەرەداغی شەلێت كۆرۆنا هەروەها پێی وتین ئەوە ئێوەن كە خەمسارد و شلگیربوون لە سەرخستنی ستەملێكراوان، لەجیاتی ئەوە كەوتنە بازرگانیكردن بە كێشە رەواكانیان و هاتن پشتگیریتان كرد لە فەرمانڕەوا بكوژەكان.
دەشلێت ئەگەر بیر لە چارەسەریەكی بنەرەتی نەكرێتەوە بۆ كێشەكانی ئەو سەردەمە لە داهاتوو دوای كۆڕؤنا چەندین كیشەی تر بەجۆری تر رووبەروبومان دەبێـتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.