کۆرۆنا جیھانی کرد بە یەک خێزانی ترساو لە مەترسیەکی نەبینراو

لەلایەن ستاندار Posted on 281 جار بینراوە

رێبوار چەلەبی

جاران راگەیاندن جیھانی کردبووە گوندێکی بچوک، ھەموو ئاگای لەیەکتربوو..
ئێستا و لەسەرەتای ساڵی٢٠٢٠ دا دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، جیھانی کردە یەک خێزان، لە ھەرسوچێکی دنیاوە کەسێک توشببێت، ھەر ناسنامەیەکی ھەبێت پەیوەستە بەھەموو جیھانەوە و ھەرچارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ ھەموو جیھانە…
کەواتە کۆرۆنا مرۆڤایەتی بردە قۆناغێکی ترەوە، لەمەودوا مەترسیەکیەکانی سەر مرۆڤایەتی خۆیان نین ، لەدەرەوەی ویست و ئیرادەی بەشەریەتەوە دێن، بۆیە دەبێت مرۆڤایەتیش پێکەوە رووبەڕووی ببنەوە و ھەمووی بگەڕێتەوە سەر بنەمای یەکەم ، کە مرۆڤایەتی یەک خێزانزان.
ئەمەش ئەوە دەخوازێت ئەو ململانێ گەورەو توندانەی لەسەر ئاستی جیھان ھەیە،بۆ باڵادەستی و دەسستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی وزە لە جیھاندا..
بەفیڕۆدانی سەرمایەیەکی زۆری مادی و مەعنەوی و مامڵەی پراگماتیکیانەی زلھێزەکانی جیھان، لە بەردەم مەترسیەکی وەکو ڤایرۆسی کرۆنادا شکست دەھێنێت و ھەموو دەسەڵاتەکانی دنیا دەستەوەستان دەکات کە چۆن رووبەڕووی ئەو مەترسیە ببنەوە، کە میکانزمەکانی مرۆڤایەتی لە ئاستیدا ھیچی پئناکرئت..
جیھان لەدوای کرۆنا ، ئەوەی کە ماو بینی وەک یەک خێزانی لێدێدێت دەبێت ھەموو پئکەوە پابەندبن بە یەک یاساو رێسا، تاکو سەلامەتی و مانەوەی ھەموان زامنبکات…
لە کۆتایدا ماوە بیڵێن، مەترسیەکانی لەمەودا، ھێزێک نیە لە شوێنێکدا گەمارۆبدرێت و زلھێزەکانی ئەوسا بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان مامەڵەی نامرۆڤانەی لەگەڵ بکەن، مەترسیەکانی سەردەمی کۆرۆنا نادیارەو کۆنترۆڵکردنی دیارنیە و ئەگەری سەرھەڵدانەوەی لە ھەموو ساتێکدایە…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.