ڤایرۆس لە گیرفانەكانماندا

لەلایەن ستاندار Posted on 274 جار بینراوە

د.نیاز نەجمەدیین

سیستم پڕە لە كونوكەلەبەر، وادەكات ڤایرۆس و چەندان نەخۆشیی تر كە توشی ئاژەڵان و مرۆڤ دەبن خێرا بگوازرێنەوە. سیستمی دارایی یەكێكیانە.
رەنگە بە خۆتت نەزانیبێت چەندین جار توشی هەڵامەت بویت بە هۆی پارەی كاغەزەوە. لە وتارێكی Juergen Braunstein , Marion Laboure and Sachin Silva
پشتبەستوو بە لێكۆڵینەوەیەك ئەوە باسكراوە كە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای ئاسایی مرۆڤ لە توانايدايە بۆ 17 رۆژ بە پارەی كاغەزەوە بمێنێتەوە. چیین و ئەمریكا نەك مرۆڤ بەڵكو بەشێك لەو پارانەی بۆیان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەفتە كەرەنتینە دەكەن. بانكێكی سەر بە بانكی خەڵكی چیین (بانكی ناوەندیی چیین) وتی ئەو پارەیەی لە نەخۆشخانەكانەوە بۆیان دەچێتەوە دەیسوتێنین، یان بەشێكی دەخەنە ژێر تیشكێكی بەهێزەوە، هتد.
لەلایەك سيستمی پێدانی دیجیتاڵیی هێشتا گەشەی نەكردووە، لە لایەكی ترەوە كەلتور، وادەكەن ئاسان نەبێت لە پارەی كاش دوربكەوینەوە. بەلام نەخۆشیی و ترس لە دزیی و كۆنتڕۆڵكردنی خەرجیی و بودجە وایكردووە كە زیاتر بییر لەوە بكرێتەوە پێدانی دیجیتاڵیی برەو پێبدرێت. (ئەمەش دەرەفتێك دەبێت بۆ كۆمپانیاكانی بواری دارایی لە ئایندەدا قازانج بكەن).
واتە ڤایرۆسی كۆرۆنا جیهانی پێشكەوتویشی ناچار كردووە بە دوای پڕكردنەوەی كەلێنەكانی بونيادی سیستمەكەدا بگەڕێت تا قەبارەی ئەم جۆرە كارەساتانە كەم ببنەوە.
لای ئێمە كێشەی سیستمی دارایی قوڵتریشە، لەوانە:
– جارێ ئێمە بانكی ناوەندییمان نییە و بانكی ناوەندیی عێراقیش زۆر گوێ بە ئێمە نادات و خۆیشی لە داهاتی نەوتەوە پتر هێز وەردەگرێت. یانی بانكی ناوەندیی ئێمە ناتوانێت پارە راكێشێتەوە و ناشزانم ئەگەر بانكی ناوەندیی بەغداد ئامادە بیچت شتێكی وا بكات.
– سیستمیی بانكیی گەشەی نەكردووە و ناتوانین بە پارەی كاش نەبێت شمەك و خزمەتگوزاریی بكڕین.
– بە دەیان هەزار كەس نەخوێنەوار و كەم خوێنەوارن و سیستمیی بانكییش گەشە بكات هێشتا ناتوانن كاش بە كارنەهێنن.
بەڵام تەنانەت كەلتوریش، واتە خوو و نەریتیش كەوتونەتەوە ژێر پرسیار و دەبێت خۆیان لەگەڵ سەردەمی نوێ بگونجێنن و هێندە عیناد نەبن.
تەنهاپارەی كاغەزە بەسە تا ڤایرۆس بە ئاسانیی بگاتە گیرفانەكانمان، ئەوەش تەنها سوچێكی كەلێنەكەیە
لەم وڵاتانەدا نەخۆشیی گواستراوە شەبەقی گەورەی لەبەردەمدایە تا بە كەیفی خۆی دزە بكاتە ناو جەستەمانەوە. كە حاڵەكە وایە، با بە دەردی خۆمانەوە دانيشين و بوارنەدەین دەردەكە زیاتر تەشەنە بكات

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.