رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە هەولێر لەلایەن هێزێكەوە دەستگیردەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 511 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمشەو هێزێكی پۆلیس چونەتە سەر ماڵی رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە شاری هەولێر و دەستگیریان كردووە.

سەرچاوەیەك لە بنەماڵەكەی دەستگیركردنەكەی بۆ ستاندەر پشتراستكردەوە و رایگەیاند هۆكاری دەستگیركردنەكەیان پێ نەوتوین، جێی باسە ناوبراو دوێنێ لە هەژماری خۆی رەخنەی لە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران گرت و رایگەیاند ئەگەر حكومەت دۆخی مووچەخۆران لەبەرچاو نەگرێت ناچاردەبین بانگەوازی شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بكەین و خۆپیشاندان رێكبخەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.