بەپێی ڕیزبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خۆشگوزەرانی وڵاتان عێراق و هەرێم لەپلەکانی کۆتایی ڕیزبەندیەکە دێت

لەلایەن ستاندار Posted on 432 جار بینراوە

ستاندەر

لەڕۆژی جیهانی خۆشگوزەرانی کە ۲۰ی ۳ی هەموو ساڵێکە، لەو ڕۆژەدا فنلەندا ڕیزبەندی خۆشگوزەرانترین وڵاتانی جیهان بڵاودەکاتەوە، کە بەپێی ڕیزبەندی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاریکراوە و لەکۆی ۱٥۳ وڵات عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندی ۱۱۰مین دێت لەڕوی خۆشگوزەرانی بۆ ژیان.

لە ڕیزبەندیەکە کە لەسەر بنەمای داهاتی تاک و پاڵپشتی و تەندروستی و ئازادی و ڕێزگرتن و نەبوونی گەندەڵی دیاریکراوە فنلەندا لە پلەی یەکەم دێت و باشوری سودان و ئەفغانستانیش لە پلەی پێش کۆتایی و کۆتایی ڕیزبەندیەکە دێن.

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابووری و نەبوونی یەکسانی و ڕێزگرتن لە هاوڵاتیان ساڵانە بە هەزاران هاوڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق بە هیوای گەیشتن بە ژیانێکی خۆشتر و خۆشگوزەرانی ڕوو لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەکەن و بەشێکیشیان ناگەن بە خەونەکانیان و لە ڕێگە لە ئاواکاندا دەخنکێن، کە ئەوەش نیشانەیەکی ڕوونی نەبوونی خۆشگوزەرانیە لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.