فەتوایەك بۆ كوشتنی ئەوانە دەدرێت كە كۆڕۆنا بڵاودەكەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 397 جار بینراوە

ستاندەر

عەبدولڵا مەنیع ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوای سعودیە فەتوای ئەوەی داوە هەركەسێك بە ئەنقەست ڤایرۆسەكە بڵاوبكاتەوە پێویستە بكوژرێت.

وتیشی:” دەرچوون لە ماڵ و كۆبونەوە سەرەڕای هۆشداریەكانی حكومەت لەمبارەیەوە، بە تاوان و زیان گەیاندن بە موسڵمانان دادەندرێت، و سەرپێچی وەلی ئەمرە”.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا وتوشیەتی ئەوەی كە دڵنیا بێت توشی كۆڕۆنا بووە و دەچێتە ناو خەڵك پێویستە سزاكەی كوشتن بێت.

جێی باسە حكومەتی سعودییە 21 رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندووە كە لەدوێنێ دووشەممەوە دەستی پێكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.