ستاندەر
ئەندامێكی لیژنەی بەرگری و ناوخۆ لە ئەنجومەنی نوینەرەران رایدەگەیەنێت ئەمریكا هەمیشە لە ریگای پشتیوانی لە هەولەكانی كودەتا لە رۆژهەلاتی ناوەراست دەیەوێ سیاسەتی خۆی جێبەجێبكات بەڵام لە عێراق ئەو قۆناغە تیپەریووە.
كەریم علیوی، ئەندامێكی لیژنەی بەرگری و ناوخۆ لە ئەنجومەنی نوینەران لەمبارەی هەوڵەكانی كودەتا رایگەیاند” هۆكارەكانی سەرنەگرتنی هەولی كودەتای ئەمریكا لە عێراق بەرزبونەوەی ئاستی هۆشیاری هێزەكانی سوپا و سەربازەكانە، هەروەها بونی حەشدی شەعبی و مەرجەعیەتی بألا و بەرزبونەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیانە”.
جێی باسە ماوەی چەند رۆژێكە باس لە هەولیكی كودەتای ئەمریكا لە عێراق دەكرێت بە سوود وەرگرتن لەو دۆخەی كە وڵاتانی جیهان و عێراقی تێكەوتووە، ئەو پەرلەمانتارەش پێیان وایە نیەتەكان جدی بوونە بۆ كودەتا بەڵام شكستیان هێناوە.