ئیدارەی ترەمپ  بەهۆی كۆڕۆناوە كەوتۆتە بارێكی سەختەوە ژێر بەژێر هەولەكانیان بۆ پركردنەوەی پێداویستی دەستپێكردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 371 جار بینراوە

ستاندەر

ئەگەرچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە رێی میدیاكانەوە چەندین جار دڵنیایی ئەوەی داوە كە وڵاتەكەی بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی رووبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تەنها پشت بە تواناكانی خۆی دەبەستێت بەڵام راپۆرتە دزە كراوەكان بۆ میدیا شتێكی تر دەلێن.

بەگوێرەی راپۆرتەكان ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ژێر بە ژێر لەگەل كۆمپانیا ئەوروپی و ئاسیاییەكان كەوتۆتە گفتوگۆ بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستیە تەندروستیەكانی ئەو ولاتە پڕبكەنەوە.

رۆژی سێ شەممەی رابردوو لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەنێوان ئەو و موون جایین سەرۆكی كۆریای باشوور ئەنجامدراوە و تیایدا ترەمپ باسی لەوە كردووە تا چەند ئەو وڵاتە دەتوانێ هاوكار بێت بۆ دابین كردنی پێداویستیە تەندروستیەكان بۆ ئەمریكا كە ئێستا زۆر پێویستیانە، بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیان سەرۆكی كۆریای باشوور رایگەیاندووە ئەگەر پێداویستیەكان لەخۆیان زیاد بێت ئینجا دەیدەنە ئەمریكا.

هاوكات ترەمپ جەختی لەوە كردۆتەوە سوود وەربگرن لە بەرنامەی كۆریای باشوور بۆ كۆنترۆڵكردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە.

جێی باسە ئیدارەی ترەمپ لیستێكی ئامادەكردووە بۆ ئەو وڵاتانەی كە پێداویستیە تەندروستیەكان لێیان بكرێت، بەجۆرێك ئامادەیە سەدان ملیۆن دۆلار دابین كات بۆ كرینی ئامێرەكانی هەناسەندانی دەستكرد لە وڵاتان، بەڵام ئیدارەی ترەمپ جەختی لەوە كردۆتەوە كە بەهیچ شێویەیەك كەلوپەلە پێویستیەكان لە رووسیا ناكرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.