دوو بژارده‌مان له‌پێشه‌ یان مردن له‌سه‌ر شه‌قام به‌ كۆڕۆنا یان له‌برسان مردن له‌ ماڵه‌وه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 224 جار بینراوە

ستانده‌ر

ژماره‌یه‌ك نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ و ڕۆژنامه‌نووس ڕایده‌گێنن ڤایرۆسی کۆرۆنا کارتی نوێی حکومەتە بۆ زەوتکردنی موچە و بێدەنگکردنی هاوڵاتیان، له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا كۆمه‌ڵێك پێشنیار بۆ حكومه‌ت ده‌خه‌نه‌ڕو و ده‌ڵێن وەڵام نەدانەوەی حکومەت و پشتگوێخستنی دۆخەکە پەرچەکرداری خراپ بەدوای خۆیدا دێنێ و حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەکات دەمانخاتە بەردەم دوو بژاردەی مردن، یان لە سەر شەقام بەکۆڕۆنا یان لەناو ناوماڵەکانمان لە برسان .

ده‌قی ڕاگه‌نراوه‌كه‌یان

ڤایرۆسی کۆرۆنا کارتی نوێی حکومەتە بۆ زەوتکردنی موچە و بێدەنگکردنی هاوڵاتیان

دوای تێپەڕبونی زیاتر لە چارەکە سەدەیەک بەسەر شکستی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستاندا ، ئێستا ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی هەستیاردا ڕاوەستاوین ،
لەو کاتەی سەرجەمی مرۆڤایەتیی و حکومەتەکان سەرقاڵی پاراستنی ژیان و کەرامەتی هاوڵاتیانیانن و شەڕی سەرسەختی کۆڕۆنا ڤایرۆس دەکەن و شەرمەزاری دەردەبڕن لەبەرامبەر لاوازی و دەستەوەسانبوونیان ، لێرە وەک تەنیا نمونەی ناوازەی جیهان لەم هەرێمەی خۆمان حکومەت تا ئەوپەڕیی بێباکی و نابەرپرسیارێتی سەیری ژیان و کەرامەتی هاوڵاتیان دەکات، نەدانی موچە و گرتن و سزادانی ڕۆژنامەنوسان لەسەر داواکردنی مافی خەڵک و گوێنەدان بە گوزەران و بژێوی ئەوانەی قوتی ڕۆژانەیان لەسەر کار و کاسبییان وەستاوە ، بەڵگەی حاشا هەڵنەگری نابەرپرسیارێتی حکومەت و پارتەکانی پێکهێنەرێتی ..
لە ئێستادا سەرباری خراپی ڕەوشی تەندروستیی بەگشتی و لاوازی کەرتی تەندروستی لە هەرێمدا، دەسەڵاتدارانی هەرێم سڵ ناکەنەوە لە دووبارە سود وەرگرتن لە ئافات و شەڕ و کارەساتە سروشتیەکان، هەروەک چۆن شەڕی داعش بووە بەهانەی پاشەکەوتی موچە و برسییکردنی خەڵک، وا ئێستاش کۆرۆنا و کەرەنتینی هاوڵاتیان بووەتە بیانویەکی تری حکومەت بۆ نەدانی موچە و خۆ گێلکردن لەبەرامبەر کاسبکارانی کەرەنتینکراو.
ئیستیفزاز کردنی هاوڵاتیان و بەردەوامبوون لەسەر برسیکردن و بێدەنگکردنی خەڵک لێکەوتەی کارەساتباری ئەبێ و نە قۆناغەکە و نە توانای دارایی و تەندروستیی حکومەت ئەو پێگە بەهێزەیان ناداتێ بەردەوام بن لەسەر سیاسەتی شکست خواردوی پێشویان ،بۆیە داواکارین :
١-لە ماوەی هەفتەیەکدا موچەی نەدراوی مانگی ۱۲ ی ساڵی پاری فەرمانبەران خەرج بکرێت و ڕاستەوخۆ دەستبکرێتەوە بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ .
٢-حکومەت ئەرکی بژێوی ئەو خێزانانە بگرێتە ئەستۆ کە موچەخۆرنین ،
٣-هەر ڕۆژنامەنوس و هاوڵاتیەک لەسەر داواکردنی مافی ڕەوای خەڵک دەستگیر کراون، ئازاد بکرێن .
وەڵام نەدانەوەی حکومەت و پشتگوێخستنی دۆخەکە پەرچەکرداری خراپ بەدوای خۆیدا دێنێ و حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەکات دەمانخاتە بەردەم دوو بژاردەی مردن، یان لە سەر شەقام بەکۆڕۆنا یان لەناو ناوماڵەکانمان لە برسان .

١-هەڵشۆ عبدالفتاح
٢-هادی حمە رشید
٣-نزار محەمەد
٤-د. رعد رفعت
٥-د، شێرکۆ محمد امین
٦-عبدوڵای مەلا نوری
٧-ئیدریس محمد رضا
٨-دانا عەبدول
٩-بەهمەن ئەحمەد
١٠-پەیمان عیزەدین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.