بانکێکی لوبنانی دەست بەسەر یەک ملیار دۆلار داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 370 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی نوسراوێک کە بەرواری ئەمڕۆی لەسەرە و سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردۆتەوە هەردووک ئەندام پەڕلەمان سەرکەوت شەمسەدین و د. غالب محمد داوا لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکەن کە دەست بە لێکۆڵینەوە و کاری یاسایی بکات بۆ گێڕانەوەی بری یەک ملیار دۆلار کە داهاتی نەوتی هەرێمە و لە یەکێک لە بانقەکانی لوبنان دەستیبەسەردا گیراوە، وە ترس هەیە ئەو بانقە ئیفلس بکات و تەواوی ئەو پارەیەش بفەوتێ.

ئەو پەڕلەمانتارانەی عێراق ڕاشیدەگێنن بەرپرسیاری یاسایی و دەستورییە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەست بەسەر ئەو پارەیەدا بگرێت وەک داهاتی عێراق پارێزگاری لێبکات و بیگەرێنێتەوە بۆ عێراق و هاوڵاتیانی هەرێم خەرج بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.