پێگەیەكی حیزبی بەعس ناوەرۆكی كیمیابانی هەڵەبجە بەشێوەیەكی تر دەخاتە روو

لەلایەن ستاندار Posted on 235 جار بینراوە

ستاندەر

پێگەی ئەلیكترۆنی (بەصرە) كە چالاكیەكانی حیزبی بەعس بڵاودەكاتەوە، لە راپۆرتێك بە سوود وەرگرتن لە بیرەوەریەكانی فەریق روكن نزار خەزرەجی كۆمەلێك زانیاری لەبارەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بڵاوكاتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە سەركردایەتی یەكەی سەربازی  43 كە بەرپرس بووە لەپاراستنی هەڵەبجە و لە كۆتاییەكانی شەری ئێران عێراق دروستكرابوو، بەگوێرەی راپۆرتەكە هێزەكانی ئێران بەشێوەی لەناكاو هێرشیان كردۆتە سەر هەڵەبجە، تیایدا هاتوە یەكەی هەواڵگری و سەركردایەتی هێزە سەربازیەكان فەیلەقی یەكە، هیچ ئاگەداریەكیان نەبوە لەو هێرشەی كە شەوی 15ی ئازار كردویانەتە سەر هەڵەبجە ئەویش بەهاوكاری هێزە كوردییەكان. بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەو هێرشە وای كردووە هێزەكانی عێراق بەرگە نەگرن و پاشەكشە بكەن، داوای هاوكاری ئاسمانیان بۆ پاشەكشە پێكردنی هێزەكانی ئێران و كوردییەكان كردووە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە سەركردایەتی هێزەكان و جێگری فەرماندەی هێزە چەكدارەكان هیچ فەرمانێكیان بە كیمیاباران كردنی هەڵەبجە نەكردووە، وەك لە راپۆرتەكە هاتووە هێزەكانی ئێران ئەو كارەیان ئەنجامداوە و خستویانەتە ملی عێراق، راپۆرتەكە دەشڵێت لە بەرواری كیمیابارانكردنی هەڵەبجە هیچ فرۆكەیەكی عێراقی بۆ ئەو مەبەستە نەفڕیوە.

راپۆرتەكە دەشڵێـت بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەی نێودەولەتی ئەوكات دوای كیمیابارانەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ئەو ماددە كیمیاییانەی كە دوای كیمیابارانەكە دۆزراونەتەوە دەركەوتوە هیچی لەلای هێزی عێراقی نەبوە، بەڵكو هێزی ئێرانی هەیانبووە.

ئەو راپۆرتەی  ئەو پێگەی حیزبی بەعس لەكاتێكدایە چەندین بەڵگەی ئاشكرا و ڕوون پیشانی دەدەن كە هێزەكانی عێراق بەرپرسیاربوونە لە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و كەوتنەوەی ژمارەیەكی زۆری قوربانی. كە تا ئێستاش سەدان برینداری ئەو پرۆسەیە لە ژیان ماون، یەكێك لەو كەیسانەی سەدام حوسێنیشی پێ دادگایی كرا كەیسی كیمیابارانی هەڵەبجە بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.