لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ ئەمرۆ كۆبونەوەیەك ئەنجامدەدرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 200 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە راگەیەنراوێكدا وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند پشووی فەرمی دامودەزگای حكومییەكان تاوەكو 16ی نیسان بەردەوام دەبێت، بریارە لەبارەی ئەگەری درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ كۆبونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامبدرێت.

كۆبونەوەكە ئەمرۆ بەرێوەدەچێت بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و ئامادەبونی پارێزگارەكانی هەر چوار پارێزگای هەرێم، بەگوێرەی هەندێك سەرچاوە ئەگەری ئەوە هەیە لە 1ی نیسانەوە، هاتوچۆی ناو شارەكان ئاسایی بكرێتەوە، بەڵام لەنێوان شارەكان قەدەغە بێت، لە كۆبونەوەكە بریاری یەكلاكەرەوە لەمبارەیەوە دەدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.