چۆمسكی گەورە بیرمەندی ئەمریكی: کۆمپانیاكان لە ئەمریكا بریاردەدەن بۆ قازانج کاردەکەن و ئاگاداریش كرابونەوە لەبارەی كۆڕۆنا

لەلایەن ستاندار Posted on 294 جار بینراوە

ستاندەر

نۆوم چۆمسکی بیرمەند و فەیلەسوفی ناسراوی ئەمریكا لەبارەی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە پێی وایە مەترسی گەورە لەسەر مرۆڤایەتی هەیە كە لە كۆڕۆنا مەترسیدارترن.

سەبارەت بە کۆرۆنا لەنوێترین دیداری تەلەفزیۆنی  دەڵێت قەیرانێکی ترسناكە بەلام چارەسەر دەکرێ، دەڵێت کێشەی ترسناکتری مرۆڤایەتی لە دو مەترسی زۆر گەورەتردایە کە شەڕی ئەتۆمی و پیسبونی ژینگەیە ئەگەر لەدەست دەربچێت بەپێچەوانەی کۆرۆنا چارەسەری بۆ نیە.
لەبەشێكی تری قسەكانی دەلێت ئەو قەیرانە شکستی سیستەمی سۆشیۆئیکۆنۆمیی سەرمایەدارییە کە کۆمەڵگەی نەهێشتوە تەنێ کار لەسەر تاک دەکات بە سەرکردایەتی ترەمپی موهەریج و دەروێشەکانی کە لە پێشبرکێدان مرۆڤایەتی بەرەو هەلدێر و نەمان ببەن.
گوتیشی سیستەمی ئەمریکی حکومەتی نەهێشتوە و بریارەکانی داوەتە دەست کۆمپانیا زۆردارەکان کە تەنیا بە قازانج کاردەکەن ئەگینا پێشوتر ئاگادارکرابونەوە لە رودانی بلاوبونەوەی ڤایرۆس بەلام هیچ هەنگاوێکیان نەناوە.
بەلام پێیوانیە ئەمریکا پێگەی لاوازدەبێ بەهۆی ئەم قەیرانە.
باسی سەعاتێکی سیمبولی دەکات کە زانا ئەتۆمییەکان دایانناوە لە ئەمریکا بەناوی رۆژی قیامەت کە پێوەرە بۆ رەوشی مرۆڤایەتی ، دەڵێت لەوەتەی ترەمپ هاتوە سەعاتەکە نزیکتر دەبێتەوە لە نیوەشەو (نیوەشەو واتە وێرانبونی مرۆڤایەتی) ئێستا سەت چرکە ماوە ببێت بە نیوەشەو بەگوێرەی سەعاتەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.