ستاندەر
فەرماندەیەكی باڵای سەربازی عێراق رایدەگەیەنێت ئەمریكا ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتێك دەكات دژی ئەوانەی چالاكی دژ بە بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا دەكەن.
“ئاوابونی نوێ” ناوی ئەو هەڵمەتەیە كە لیوا عەلی حەمدی سەركردەی سەربازی عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر خستویەتیە ڕوو كە ئەمریكا دەیەوێ لەماوەی داهاتوو لە رێی هێزی ئاسمانی خۆی جێبەجێی بكات.
دەشڵێت ئامانجی ئەو هەڵمەتە هەموو گردبونەوە سیاسیەكان دەگرێتەوە كە لە ماوەی رابردوو بەشداربوونە لە هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق یاخود دژ بەهەبونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق چالاكیان نواندووە.
جێی باسە ماوەیەكە میدیای عێراقی و ئێرانی دواینیشیان نیۆرك تایمزی ئەمریكی باس لە هەنگاوێكی یەكلاكەرەوەی ئەمریكا لە عێراق دەكەن دژ بە هێزەكانی نزیك لە ئێران و ئەوانەی بەردەوام هەرەشە بۆ سەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا دروستدەكەن، بەڵام بەفەرمی ئەمریكا هیچ پلانێكی رانەگەیاندووە.