ستاندەر
بەگوێرەی بەدواداچونی ستاندەر هەریەك لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم و بەغدا لە بارەی ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە 24 كاتژمێری رابردوو ، دوو داتای جیاواز بڵاودەكەنەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاندووە لە هەولێر 8 حاڵەتی نوێ تۆماركراوە، لە دهۆكیش هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە، ئەوە لەكاتێكدایە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوی خۆیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لە هەولێر 10 حاڵەت و دهۆك 2 حاڵەتی نوێ تۆماركراوە، لە راپۆرتی هەردوو لا ژمارەی توشبوانی پارێزگای سلێمانی هەمان رێژەیە كە 14 حاڵەتە، بەو پێیەی بەگوێرەی داتای وەزارەتی تەندروستی هەرێم ژمارەی توشبوانی پارێزگاكانی هەرێم لە 24 كاتژمێری رابردوو 22 كەسە، بەڵام لە داتای عێراق 26 كەسە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم هیچ رونكردنەوەیەكی لابەرەی جیاوازی ژمارەكان نەداوە.
جێی باسە تاكو ئێستا لە عێراق بەگوێرەی داتای وەزارەتی تەندروستی 630 خاڵەت تۆماركراوە، لەو رێژەیە 152 كەس چاك بونەتەوە و 46 كەسیش كۆچی دواییان كردووە.