هەنگاوێكی حكومەت پێش جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئاشكرادەكرێـت

لەلایەن ستاندار Posted on 206 جار بینراوە

ستاندەر

ئەنجومەنی وەزیران لە ئێستا پەیرەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئامادەكردووە، بەڵام پێش پەسەندكردنی دەیەوێ پشتیوانی حیزبەكانی بۆ بەدەست بهێنێت، دابان محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لەمبارەیەوە رایدەگەیەنێت پەیرەوە ئامادەكراوەكە پێشكەشی حیزبەكان دەكرێت بۆ وەرگرتنی بۆچونیان، چونكە حكومەت تا ئێستا جورئەتی برینی موچەی نیە.

جێی باسە حكومەت بۆیە دەیەوێ پشتیوانی حیزبەكان بەدەستبهێنێت چونكە لە بەشێكی پەیرەوەكە ئاماژە بە برینی بەشێك لەو دەرماڵانەی فەرمبانبەران دەكات كە پشتیوانی یاسایی نیە، ئەو هەنگاوەش چاوەرێ دەكرێ كاردنانەوەی موچە خۆرانی لێبكەوێتەوە و فشار بخەنە سەر حیزبەكان بۆ رێگاگرتن لە هەنگاوی لەو شێویە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.