نهێنی جوڵەی ئه‌مريكا لە عێراق – كام لا به‌نيازى كودەتای سەربازین

لەلایەن ستاندار Posted on 458 جار بینراوە

ستاندەر: زانيارى و شيكارى

لەچەند رۆژی رابردوو هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق چەند جموجۆڵێكی نائاساییان ئەنجامدا، كە دواترینیان گواستنەوەی بەشێك لە هێز و دیپلۆماتەكانی لە بەغدا و جێگیریكردنی سیستەمی پاتریۆت لە سەربازگەی عەین ئەسەد و هەولێر. لەبارەی هۆكاری ئەو جموجۆلانە سەرچاوەیەكی باڵای سیاسی لە بەغدا بەستاندەری راگەیاند:” ئەو جموجۆلانەی ئەمریكا پەیوەندی بەو زانیاریانە هەبو كە لە كۆبونەوەی هێزە شیعیە نارازیەكانی (لەبارەی دانانی زورفی) دزەیان كردبو كە لەماڵی حەكیم ئەنجامدەدران, تیایدا هادی عامری پێشنیاری ئەوەی كردبوو هێزەكانی عەسایبی ئەهلی حەق و حزبوللاو بەشێكی حەشد بچن دەورەى كؤشكى كۆمارى بگرن ، لە شێوەی كودەتايەكى سپی سەرۆك كۆمار دووربخەوە بە پاساوی ئەوەی بەشێوەی نا دەستوری زورفی بۆ پێكهینانی حكومەت راسپاردووە”. سەرچاوەكە وتیشی:” بۆ ئەوەش قسەیان لەگەڵ حیزبێكی كوردی كردبوو كە دوای ئەو قۆناغە لەنێو كورد كەسێكی تر بۆ سەرۆك كۆماری بەربژێر بكەن هاوشێوەی سەرۆك كۆماریكى بيدةسةلات ، خۆیان كەسێكی تر بۆ پێكهێنانی حكومەت رابسپێرن، بەڵام بەدەمەوە هاتنی ئەو حیزبە كورديە وەك پێویست نەبووە بۆ جێبەجێكردنی ئەو سیناریۆیە هەرچەندە وەڵامی كۆتاییشی نەداتەوە”. ئەو سەرچاوەیە وتیشی:” دوای ئەوەی ئەمریكا ئاگاداری ئەو هەوڵانە دەبێت بەشێك لە دیپلۆمات و كەسایەتیەكانی لە بەغدا دووردەخاتەوە و پێداویستیە سەربازیە گرنگەكانیشی بۆ عەین ئەسەد و هەولێر دەگوازێتەوە، پلانیش دادەنێن ئەگەر ئەو هێزە شیعیانە دەست بۆ بژاردەیەكی لەو شیوەیە ببەن، ئەمریكا هێزێكی سەربازی لەناوچەی سەوز داببەزێنێت، بەتەواوی پشتیوانی لە سەرۆك كۆمارو زورفی بكات بۆ ئەوەی بەبێ بەشداری ئەو هێزە شیعیە ناڕازیانە كابینەیەكی حكومی پێكبهێنێت”.
بە پێی ئەو سەرچاوانە زۆربەی ئەو زانیاریانە لە رێی حیدر عبادی دزەی پێكراوە ، هەر بە پێی ئەو سەرچاوە لەو دانیشتنە هەمویان رازی نەبووینە بەتایبەتی بنەمالەی حكیم ، بەپێی ڕای چاودیرانی بالا ئەمریكا ئەو دەنگ وباسانەی قۆستیتەوە بۆ وەشاندنی گورز لەولایەنانەی كەنزیكن لە ئیران .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.