زانیاری ورد لەبارەی ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادەن پشتیوانی زورفی بكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 270 جار بینراوە

ستاندەر

محەمەد عەبد رەبە، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر رایدەگەیەنێت تاكو ئێستا 70 پەرلەمانتاری شیعە بە فەرمی پشتیوانی لە عەدنان زورفی دەكەن بۆ پێكهێنانی حكومەت، وتیشی زورفی بەردەوامە بۆ رازی كردنی لایەنەكانی تری شیعە بۆ ئەوەی پشتیوانی بكەن، بەڵام ئەگەری دوبارەبونەوەی سیناریۆی محەمەد عەلاوی لە ئارادایە كە سەركەوتوو نەبێت لەپێكهێنانی حكومەت.

جێی باسە ئەوەی تا ئێستا بە فەرمی پشتیوانی هەولەكانی پێكهێنانی حكومەت دەكات لەلایەن زورفی هاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبادی و هاوپەیمانی سائیرونی موقتەدا سەدر، ئەوە جگە لەوەی بەشێكی زۆری لایەنە كوردیەكان و سوننیەكان مەیلیان بەرەو ئاراستەی پشتیوانیە لە ناوبراو بە مەرجی جێبەجێكردنی داوكاریەكانیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.