باكووری كوردستان هیچ تووشبووەیەكی كۆڕۆنای لێ نییە و ئیستانبۆڵیش زۆرترین

لەلایەن ستاندار Posted on 195 جار بینراوە

كارزان گلی
لەوەتەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە توركیا بڵاوبووەتەوە، باكووری كوردستان توانیویەتی خۆی لەو ڤایرۆسە بپارێزێت و بە جوانی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكات، بەڵام شارەكانی تری توركیا بە شێوەیەكی بەربڵاو كۆڕۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی تەندروستیی توركیا بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی گیان لە دەستدان بە هۆی كۆڕۆنا لە توركیا گەیشتووەتەوە ٣٥٨ كەس و زیاتر لە ١٨ هەزاریش دووچاری كۆڕۆنا بوونە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ شارێكی باكووری كوردستان كۆڕۆنای لێ نییە، ئەمەش هەواڵێكی دڵخۆشكەرە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیا توركییەكان، كە پشتیان بە سەرچاوەی وەزارەتی تەندروستیی بەستووە، تەنیا ئیستانبۆڵ ٨ هەزار و ٨٥٢ كۆڕۆنای تێدا تۆمار كراوە و، بە دوای ئەویشدا ئیزمیر ٨٥٠ و ئەنكەراش ٧١٢.


ژمارەی گیان لە دەستدانیش لە ئیستانبۆڵ بە هۆی كۆڕۆناوە گەیشتووەتە ١٥٠ كەس و ئیزمیریش ٢٠ كەس.


لە باكووری كوردستان رۆژانە تێستی كۆڕۆنا بۆ گومانلێكراوان ئەنجام دەدرێت، بەڵام زۆربەی ئەنجامەكان نێگەتیڤ دەردەچن، بۆیە باكوور كۆڕۆنای نەگەیشتووەتێ.
لە هەر ٤ پارچەی كوردستان، باكوور و رۆژئاوا هیچ تووشبوویەكی كۆڕۆنای لێ نییە، لە باشووریش توانراوە كۆنتڕۆڵ بكرێت و حكوومەت رێكاری باش و هەوڵێكی زۆری داوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنا، بەڵام بەداخەوە رۆژهەڵات قوربانییەكی زۆری هەیە و رۆژانەش ژمارەی گیان لە دەستدان و تووشبوو بەو ڤایرۆسە زیاد دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.