خەریكە خۆری زورفی ئاوا دەبێت پێشنیاری نوێی ماڵی شیعە كێیە راپۆرتێكی ورد بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 317 جار بینراوە

ستاندەر

مستەفا كازمی ئەو ناوە نوێیەیە كە لە دوێنێوە هاتۆتە بەر باس بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن لایەنە سەرەكیەكانی ناو ماڵی شیعە لەشوێنی عەدنان زورفی پێشنیاركراوە.

تاكو ئێستا عەدنان زورفی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهینانی سەرۆكی حكومەت پێداگرە لەوەی كابینەكەی پێكبهێنێت، لەدواین هەولیشی ئامادەكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی بو بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

بەڵام كۆبونەوەی دوێنێی ماڵی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح،  بەگوێرەی هەوالێكی ئەخباریەی لوبنانی كە تیایدا هەریەك لە نوری مالیكی، عەمار حەكیم، نوێنەری هاوپەیمانی سائیرونی سەدر، لەگەل چەندین سەركردەی تری ماڵی شیعە، بەبێ ئامادەبونی حەیدەر عەبادی كە تا ئێستا پشتیوانی  زورفی دەكەن، خەریكە خۆری زورفی بەتەواوی ئاوادەكات.

لایەنەكان كۆكبونە لەسەر كاندید كردنی مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری وەك كاندیدی هاوبەشی لایەكان، نوێنەری سەدر لە كۆبونەوەكە رایگەیاندووە ئەوان پشتیوانی هەركەسێك دەكەن كە ببێتە كاندیدی هاوبەشی لایەنەكان.

جێی باسە  رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كازمی لەگەل لایەنە كوردستانی و سوننیەكانیش پەیوەندیەكانی باشی هەیە، زۆربەی پێوەرەكانی مەرجەعیەت بۆ سەرۆك وەزیرانی تێدابەرجەستە دەبێت، پشتیوانی هەرێمایەتی و بە پلەی دووەمیش نێودەولەتی هەیە، كە بۆ ئەو قۆناغە كار بۆ خاوكردنەوەی ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران بكات.

دواجار بەربژێركردنی بەستراوەتەوە بە چارەنوسی زورفی كە تا ئیستا پێداگرە لەوەی كابینەكەی پێشكەشی پەرلەمان بكات،  بەڵام هاتنی ئیسماعیل قائانایی بۆ عێراق بەربەستەكانی بەردەمی بۆ پێكهێنانی حكومەت قوڵتر كردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.