لە قەندیل بۆ دەسەڵاتداران کەوتمە ماتەمین

لەلایەن ستاندار Posted on 574 جار بینراوە

عزیز موستەفا

بۆ خۆشاردنەوەو لاتاریک کردن خۆمان لەو ماتەمینییەی کەبەسەر جیهان و کوردستاندا هاتووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەستەپاچەیی و کۆڵەواری حکومەت لەدابینکردنی پێویستی پێداویستی هەژارانی ووڵات بۆ مانەوەیان لەماڵەکانیان ودوورکەوتنەوە لەبینین و بیستنی دەیان دیاردەی سەیروسەمەرەی ڕاگەیاندنە بێ باکەکان و سۆشیاڵ میدیای شێوەشێتەیی و تەحلیلی بێ بنەما و تەنانەت لەدابەشکردنی بەخشینی ڕیایی و بیستنی ناوی سەرمایەدار و دەزگای خێرخوازی وا کە ووڵات لەسایەی قۆرخکاری ئەوان بێ خێری بووە,
لەگەڵ چەند هاوڕێیەک کە تەواو ئاشنان بەژیانی سادەیی گوند و دێهاتەکان و ژیانی پڕ ئازار و مەینەتی و بێ نازی ئەوێ دەمێی پێشمەرگەیەتی. بڕیارماندا بۆ چەند شەوێک بەرەو پشت ئاشان و سیرنە و مالەخ کەوتینەڕێ، وەلی ئەوجار ئامانجی سەفەرەکەمان ڕۆیشتنی بەپێیان و هەڵگەڕان بەو کەژوکێوانە و خواردنی گژوگیای بەهارانە. بۆ هەندێک شت بەدیلمان دانا لەجیاتی کەرەوز کوزەڵە و قوڕادەی کێوی و پونگ ناوهێنانیان لەسەر زارمان نەدەبرا. خۆمان پێنەگیر لەدەروکۆتر لەمارکێتێک لاماندا نان و خورما و گوڵەبەرۆژەمان کڕی وەلحاصڵی کەلام لەسەر سفرەمان ساوەرە شلکە ببوو بەدەرمان کاک محمد بەحیساب لەگەل ساواربرادەر نیە دوای الحمدللە سەیرم کرد شوشتنی قاپەکەی لە زیادەییە . ئامانجی سەفەرەکامان هەربەبیربوو بۆیە بەشەویش دەرۆیشتین و ووچانمان کەمبوو بۆ ڕۆژی دوایی لەڕێگای گەڕانەوە بۆ وار لەشاخان گلێرەو کڕێوە لەناو گوند دایکردە باران تەواوی جەستەمان تەڕبوو.وەلی هیلاکی و حەزی ڕۆیشتن .نەزۆرمان پێناخۆش بوو نەسەرمامان بوو کەگەیشتینە واری خۆمان ئاگرمان کردەوە بۆ خۆ وشککردنەوەو چا لێنان و ساوەر وەسەر ئاگرنان دوای بردنەوەی چوار دەست دۆمینە کەدەعوەتێکی کامل بێت بەمریشکی کوردی وتەواوی میوە بۆ ئەو تیمە …خۆمان خزاندە ناو جێ و کیسەخەو بەنیەتی خەوتن و نەدیتنی خەون بەڵام خەیاڵی ئەندێشە و خوێندنەوەی چەندین بیرەوەری فەرماندە و پێشمەرگەی ئەوی دەمی کەشتی چارۆگەداری خەیاڵی هەڵوکردم ئەوەنەبوو بڕوات ڕێک لەدەوری چەند بابەتێک گێژ دەدام و کۆی دەکردمەوە شتەکانیتر جوانی سروشت خۆش و لەخۆشەویستی هاوڕێیان دوری دەخستمەوە!!
واتابابەتی دوای دوانزەی شەوئەوتراژیدیایەوسەروەریەن کەبۆتان بەس دەکەم :-
1- سومبولەکانی دوێنێی کوڕی خەباتی کوردایەتی و چینایەتی بە چ سەدیقەیەک بە چ مەینەتیەک لە پێخواسی و برسیەتی پێخەفی و جل دڕاوی بە چ کۆڵەپشتێکی قورس و تاقم و تفەنگێک تەنانەت خواردنی جەمەکان بەشێوەی یانسیب بوو جا خۆو خوای خۆی بلیتەکەی بەدەست پیرەژنێکی پیس یان پاکی گوند نشینێک بوو. تابلۆیەکی عەجیب لەجوانی پاک و پیرۆزتر لە زەم زەم لەئاوی کانی تێکەڵە لەڕەنگی گوڵە کێویەکان لەتاڤگە بەفری یەک شەوەکان لەزام لەباروت لە رەنگی پەت لە خنکان نەخشێنرا. بەڵام بەداغتر لەئازاری داغترکردن لە نینۆک کێشان لەئابڕوبردن… ئەم تابلۆیە ئەفسوناوییە کەجێی شانازی هەموومان بوو هەر بەدەستی وێنەکێشەکان زۆر ساویلکەیی و گەمژەییانە بەموڵکی کوڕ و کچەکانی خۆیان دانا و ئەوانیش لاسارانە بێ باکانە لەجیاتی ناوی باوکیان لەژێر تابلۆکە بنوسن دەستنوێژ بگرن و لەمۆزەخانەی شەڕەف هەڵیبواسن ئەو مێزەی لە گەعدەکان لەباڕ و مەلهاکان کەتاخیریان دەکرد و لەپێناو لەدەستنەچوونی نۆرەکردنەوەی قومار لەدەستنەچونی ڕەقس و بادان میزەکەیان خەست کردەوە.بە پێ ھەڵمیزینی تابلۆکە پاداشتی گەل و باوکیان دایەوە. لەتابلۆکە سەرتاپا شێواو!!وێنەی ڕۆستەمی باوکیان گۆڕی بەدژ بە مافیا.
2- لەبەرزاییەکانی سیرنێ و مالەخ لە کوخێکداکە لەگەڵ سروشتی نالەباری دەرەوەی بەرباران و بەفر و گلێرەدا کەمێک جیاوازتربووناوکوخەکە ئەویش هەر ئەوەبوو لەدەرەوە بەفربێ یان کڕێوە بە شیوەی دڵۆپە دیتە ژورێوە ..دیار بوو گەریلاکان چەند مانگێک پێشتر لەترسی فرۆکەی پێشکەوتووی سەرمایەداری دوژمن و بیری شۆڤێنی تورکی دووڕوو .جی پی ئێسی جاش مۆدیرن و کوردی وخۆماڵی ..پێچەوانەی ئەسحاب الکھف لێنەگرابوون ئارام بگرن خەویان لێ زڕاندبوون هەڵیان فراند بوون ئەوەی لەو فریشتانە بەجێ مابوو چەند کتێبێکی بەنرخ و جوان بوولە جیاتی رەفتە سرمیزلەگونیە ێکی پیرۆز وەک بەرماڵ وەك شملك دابرابوو. بەدڵۆپەی باران وەکو خەنجەری جەوهەردار شەپۆلیان لێ پەیدا ببوو شەپۆلەکان ببوون بە خەتی لار وەکو سنوری ڕاستەقینەی هەر چوار پارچەی ووڵات. لەگەڵ مەنجەڵێکی ڕەش بوو لە دوکەڵی دارگوێنی کوێستانی کوردستان. دڵنیام نە فاس نە زایی نە تاییت ئاشنایی لەگەڵ ئەومەنجەڵە نەبووپێموابێ دەستلەملانی پونگ و زیخ و چەو بوو لەلای هەر حەوت کەسمان لەتاجی شا لەکاسەی مۆندیال پیرۆزتر بوو ئەو نوسینەی لە قوپاویەکانی بەدیمان کرد مژدەیەکی گەورەی پەخشکرد کە ئەوەی دەگەیاند ئەمجارە نەوەکانی ئیبراهیم و سەلاحەدین بە بیری پێشکەوتن و کوردایەتی و ئیسلامی ڕاستەقینە ھەمان مەنجەل بۆنەمرودەکان وھێزی موڕتەزەقەدەکەن بە ئاگردان بە مەنجەنیق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.