ستاندەر
حكومەتی هەرێم یاسای چاكسازی قۆناغ بە قۆناغ دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەو بەشەشی زۆرترین مشتومڕی لەسەرە بابەتی دەستكاری دەرماڵەكانە، كە فەرمانبەران ترسیان لێی هەیە.
بەگوێرەی بەدواداچونێك حكومەتی هەرێم دەیەوێت لەژێر ناونیشانی هێنانەدی دادپەروەری هەندێك دەرماڵە ببڕێت لە فەرمانبەران.
بەگوێرەی بەدواداچونەكە كە شارپرێس كردویەتی حكومەت لەو قۆناغەی ئیستای بڵاوبونەوەی كۆڕۆنا و نزیك بونەوەی كۆتایی دەوامی قوتابخانەكان بریاریداوە بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر رێكارەكانی رووبەربونەوەی كۆرۆنا و كۆتایی دەوامی قوتابخانەكان نەبێت، پرسی دەستكاری دەرماڵەی هێزەكانی ناوخۆ و تەندروستی و پەروەردە دوابخات تا كۆتایی ئەو قۆناغە.