لاهور شێخ جەنگی و مستەفا کازمی لەسەر چەند پرسێک ڕێکدەکەون

لەلایەن ستاندار Posted on 484 جار بینراوە

ستاندەر

پێگەی غد بریس بڵاویکردۆتەوە کە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مستەفا کازمی کاندیدی ڕاسپێردراوی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕێککەوتوون لەسەر گێڕانەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ هاونیشتیمانیانی عێراق و هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە دەستوریەکان بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.

ئەمڕۆ پێنج شەممە دوای پاشەکشەی عەدنان زورفی، مستەفا کازمی لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕاسپێردرا بۆ تەشکیلکردنی کابینەی نوێی حکومەت، ئەو هەنگاوەش پێشوازیەکی گەرمی لێکرا لەلایەن زۆرینەی شیعەکان و پێکهاتەی کورد و سونەکان.

بەپێی ڕای چاودێران مستەفا کازمی پەیوەندیەکی توند و تۆڵی لەگەڵ کورد و سەرۆک کۆماری عێراق هەیە و ماوەیەک لە ده‌زگای خەندان و ئسبوعیە کاری کردووە کە لە سلێمانی دەردەچوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.