نهینی  قۆناغەكانی سەركەوتنی مستەفا كازمی و بەدەستهێنانی پشتیوانی ” قۆناغەكانی چۆن بڕی هەڵوێستی ئەمریكا وئێران چی بوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 296 جار بینراوە

ستاندەر

دوای كشانەوەی عەدنان زورفی كاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، راستەوخۆ لە لایەن د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار مستەفا كازمی وەك كاندیدی قبولكراو راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

مستەفا كازمی وەك پیاوی قۆناغەكە

بەگویرەی بەدواداچونێكی رۆژنانەی ئەخبار مستەفا كازمی یەكێك بوو لەو پێنج ناوەی كە پێشنیار كرابوو لەلایەن لیژنەی حەوت لایەنە شیعیەكە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك  وەزیران، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو لایەنانە نەگەیشتنە رێكەوتن لەسەر دانانی كەسێك بۆپۆستەكە، بەرهەم ساڵح بریاریدا عەدنان زورفی رابسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام ناوبراو سەركەوتوو نەبو لە بەدەستهێنانی پشتیوانی لایەنە شیعیەكان.

ئەمریكا و ئێران هانی لایەنە عێراقیەكانیان داوە بەسەرجەم پێكهاتەكان پشتیوانی كازمی بكەن و ئاسانكاری بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتەكەی

ئەو هەنگاوەی سەرۆك كۆمار كارەكانی لایەنە شیعیەكانی بۆ رێكەوتن لەسەر كاندیدێكی تر خێراتر كرد، ئەوە بو بەخێرایی لێكتێگەیشتن لەنێوان رەوتی حیكمەی عەمار حەكیم، هاوپەیمانی فەتحی هادی عامری، سائیرونی موقتەدا سەدر، و دەولەتی یاسای نوری مالیكی ئەنجامدرا و جارێكی تر ناوی مستەفا كازمی هاتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

دواتر هەموان لەسەر كاندید كردنی كازمی و هاندانی زورفی بە كشانەوە رازی بوون، ئۆفەری ئەوەشیان خستە بەردەم زورفی كە پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری خزمەتگوزاری وەربگرێت، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەكان ناوبراو هیچ پۆستێك وەرناگرێت.

هەلوێستی ئەمریكا و ئێران

بەگوێرەی لێدوانی جاسم محەمەد جەعفەر ئەمریكا و ئێران هانی لایەنە عێراقیەكانیان داوە بەسەرجەم پێكهاتەكان پشتیوانی كازمی بكەن و ئاسانكاری بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتەكەی.

كازمی جگە لەوەی پەیوەندیەكی باشی لەگەل ئێرانیەكان و ئەمریكیەكان هەیە بەهەمان شێوەیە لەگەل ئوردن و سعودیە و ئیماراتیش نزیكایەتی هەیە.

ئالەنگاریەكانی بەردەم كازمی

بەگوێرەی بۆچونی چاودێرانی سیاسی گرنگترین ئالەنگاری كە كابینەكەی كازمی رووبەروی دەبێتەوە

  • هێنانەدی خواستی خۆپیشاندەرانە.
  • ئامادەكاری بۆ هەلبژاردنی پیشوەختە.
  • تێپەراندنی بودجەی ساڵی 2020 لە ئەنجومەنی نوێنەران.
  • خاوكردنەوەی ململانێی ئەمریكا و ئێران لەسەر خاكی عێراق و گەراندنەوەی سەروەری بۆ عێراق.
  • رێكخستنەوەی كارەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی.
  • رێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.