گۆڤاری فۆرن پۆڵسی ئەمریکی:”کۆرۆنا ئابوری تورکیا وێران دەکات”.

لەلایەن ستاندار Posted on 296 جار بینراوە

ستاندەر

لەئێستادا کە بڵاوبونەوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەری خراپی کردۆتە سەر ئابووری ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبۆتەوە گۆڤاری فۆرن پۆڵسی ئەمریکی باس لە کاریگەری ڤایرۆسەکە دەکات لەسەر ئابووری تورکیا و دەڵێت:”ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە خەمی کەسایەتی و پێگە و پلەو پۆستی خۆی، گەلەکەی بیر نییە”.

گۆڤارەکە دەشڵێت “ئەردۆغان بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی هەڵەکانی پێشووی کە ئەمەش بە نەرێنی دەشکێتەوە بۆ سەر ئابوری تورکیا، سەرەڕای ئەوەی دراوەکەی ڕۆژانە بەهاکەی لەدەستدەدات بەرامبەر دراوە جیهانییەکان سەربازانی ئەو وڵاتەش لە چەند وڵاتێکی وەک سوریا و لیبیا لە جەنگدان و ئەمەش بارگرانی زیاتر دەخاتە سەر حکومەت”.

گۆڤارەکە باس لە پێشبینی خۆی بۆ ئابووری تورکیا دەکات ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت و دەڵێت “ئەگەر حکومەت پلانی جێگرەوەی نەبێت و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت ئەوا ئابوری تورکیا بەرگەی 50 ڕۆژی تر ناگرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.