مەھدی کاوانی
ئاکارەکانی گۆڕانی سیستەمی سیاسی جیھانی پێش كوڕۆناش دەتروسکان
ترەمپیش بە سێ بڕیار خێراتری کرد :
ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامەی بەرلینی ھاوکاری پێکەوەی ئەمەریکاو ئەوروپا کە بریتیبوو لەوەی نابێ سنوری ئاڵوگۆری بازرگانی نێوانیان سنوردار بکرێت . ئێستاکە سنور دار کراوەو باج دەخسرێتە سەر کەلوپەلەکان
دووەم ئەمەریکاو جاران خۆی بە پارێزەری مافی مرۆڤ لە ھەموو جیھان دادەناو ترەمپیش ئەو واتایەی لابرد بەوەی کە دەبێ ھەموو شت لە پێناو بەرز ڕاگرتنی ئەمەریکاوەبێت .
سێیەمیش ھاتنە دەرەوەی لە پاراستنی ژینگە .
پێش ترەمپیش و سیاسەتی ئەمەریکی وەھا خۆی بەدەر دەخست کە دەبێ ڕێ لە گەشەی چینی بە ھەر شێوەیەک بێ بگیرێ و لە سەردەمی ترەمپ ڕێکاریەکان فراوان کران .
بە مەزندەی خۆم گرتنە بەری ئەو ڕێکارانەو ترسان لە گەشەی چینی ھەر ھەمووی ترسانبووە لەوەی کە ئەمەریکا تاک جەمسەری بەھێزی جیھانی لە دەست بدات . پێش کورۆناش باس لەوە دەکرا کە پاش ساڵەکانی ٢٠٣٠ زاینی ، وڵاتی چین پێش ئەمەریکا دەکەوێ .
٩ ساڵەی شەڕی سوریاو ھاتنی ڕووسەکان بۆ سوریا بەھزێکی سەربازی و ماشێنی سەربازی زۆر بەھێزیش وەھا دێتە پێش چاوانەوە کە خەریکە دوو جەمسەری ھێزی سەربازی جیھانی دووبارە خۆی فەرز دەکاتەوە . کەواتە ئەوجارەیان ئەمەریکا دەکەوێتە ناو ڕکابەری دووھێزی جیھانی یەکێکیان لە رووی تەفەوقی ئابووریە کە چینەو ، ئەوی تریشیان رووسیایە لە ڕووی سەربازی و دەبێ حیسابی ھیندیش بکرێ کە لە گەشەکردن دایە لە ڕووی ئابووریەوە.
بە بۆچوونی خۆم كۆڕۆنا ئەو لەدەستدانە یەکەمە ئابووریە ئەمەریکیەجیھانیەزۆر بە خێراتر لەدەست دەدات. کۆڕۆنا و بە لێدوانی ھەرەگەورەبەرپرسانی ئەمەریکی ھێشتا لە سەرەتادایەو پێشیەوە ئەمەریکا زیاتر لە نیو ملیۆن توشبوو و ١٥ ھەزار گیان لە دەست دان و ھەشت ملیار دۆلار زیانی کۆمپانیاکان و بێ ئیش بوونی ١٠ ملیۆن کەسەوەیەو حکومەتیش وەک بودجەی سەرەتای ٢ ترلێۆن دۆلاروو ٢٠٠ ملیار دۆلاری تەرخان کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی بێئیشان و کۆمپانیاکان .
ئەوروپاو تەواوی سیستەمی سەرمایەداریش و ھەر یەکەو بە گوێرەی چڕی دانیشتوانیان و قەوارەی بەرھەمھێنان تیایاندا ھەمان بەرکەوتەی ئەمەریکا دەیان گرێتەوە . ئەوە لە کاتێکدایە کە چین خەریکە بە تەواوەتی لەو پەتاکۆرۆنەیە ڕزگاری دەبێ و جموجۆلە ئابووریەکانیان وەخۆ دەکەونەوەو رووسیاو ھیندیش بۆ خۆ دەرباز کردن لەو پەتایە ، ڕێوشوێنی پێشتریان گرتۆتە بەرو زۆر بە کەمی تووشبوان و مردوان دەناو ئەو دوو ولاتە دەبینرێ .
ھنری کسنجەر وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکاو لە توێتێکیدا دەڵێ ، ئەگەر بە یەکگرتوویی ڕووبەڕووی کڕۆنە نەبینەوە ، پێیەوە ، متمانەی خەلک لەدەست دەدەین و لە ھەر ھەڵبژاردنێکی تری داھاتوودا حیزب و گروپ و لایەنی سیاسی تر بە دەر دەکەون و دەنگی خەلک بەدەست دێنن و پێیەوە سیستەمێکی سیاسی جیھانی تر دێتە پێشەوە . کەمیش نینە ئەوانەی کە دەڵێن ئەگەر کوڕۆنا درێژە بکێشێ ، پێیەوە ئافاتێکی ھەرە گەورەی جیھانی لێ دەکەوێتەوەو سیستەمێکی سیاسی جیھانی نوێ دێتە کایەوە .
ئەگەر بە بیر خۆشمان بێنینەوە کەئۆباما چووە کۆشکی سپی ، وڵاتانی سەرمایەداری ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووری سەخت ببونەوەو ئەو قەیرانەیان بە قەیرانی ئابووری ساڵی ١٩٢٩ دەشوبھاند و ئێستاش قەیرانی کورۆنە گەڵێ لە قەیرانی ئابووری ساڵی ١٩٢٩ بە سەخت تر دەبینرێ .
قەیرانی ئابووری پێشترو ئافاتی کۆرۆناو گرژی جیھانی و زیاد بوونی شەڕو شۆڕەکان و پێشبرکێی سەربازی و خۆ پڕچەک کردن بە چەکی ھەرە مۆدێرن و ھەستانەوەی چینی ھەر ھەمووانیان ئەوە بەدەر دەخەن کە سیستەمی ئێستای سەرمایەداری بە تەواوەتی پیر بووەو ھەر کاتێ بکەوێ دەکەوێ . شوێن گرەوەی چۆنچۆنی دەبێت ئەوەیان دیار نیەو با چاوەڕوان بین .