مامۆستایانی ئایینی كوردستان قسەیان لەسەر نەكردوه: فەتوایەك لە د.عەلی قەرەداغی لەبارەی مزگەوت

لەلایەن ستاندار Posted on 391 جار بینراوە

ستاندەر

د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری یەكێتی زانایانی ئایینی مسوڵمان لە وەڵامێكدا لەبارەی دروستی بەكارهێنانی مزگەوت وەك شوێن بۆ چارەسەری نەخۆش لەكاتی پێویستی، رایدەگەیەنێت لەبەر ئەوەی پێگەی مزگەوت لە ئیسلامدا جیاوازە لە پێگەی پەرستگا لە ئایینەكانی تر كە تەنها بۆ سروتی ئایینی بەركادەهێندرێت، لە ئیسلامدا مزگەوت پێگەی كۆمەڵایەتی هەبوە و چەندین فەرموودە هەیە دەیسلەمێنێت وەك شوێنی چارەسەری نەخۆشی و بریندارانیش سوودی لێوەرگیراوە.

جێی باسە ئێستا بەهۆی زۆربونی توشبوانی كۆرۆنا دامەزراوەی جۆراوجۆر وەك شوێنی چارەسەری بۆ توشبوان بەكاردەهێندرێت، تاكو ئێستا مامۆستایانی ئایینی لە كوردستان قسەیان لەسەر ئەوە نەكردووە و رایان وەرنەگیراوە ئایە لەكاتی پێویستی دەكرێ سود لە مزگەوت وەربگیرێت بۆ شوێنی كەرەنتینە كردن و چارەسەری توشبوان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.