پەرلەمانی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی بە ئۆنلاین كردنی خوێندنی ئەم ساڵ راگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە

ستاندەر

گولستان باقی ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردسان زانیاری لەبارەی كۆبونەوەی دوێنێ ئێوارەی لیژنەكەی لەگەل وەزارەتی پەروەردە ئاشكرادەكات لەبارەی ئەگەری بە ئۆنلاین كردنی خوێندی ئەمساڵ.

ناوبراو لەمبارەیەوە رایگەیاندووە: “ئێمە نایشارینەوە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ خوێندنی ئونلایندا نییە و پێویستە ڕیکاری دیکە بگیرێتە بەر بۆ تەواوکردنی خوێندن، ھەر بڕیار و ڕێکارێکیش بدرێت ئەوە بێگومان بەرژەوەندیی قوتابیان لە سەرەوەی ھەموو شتێک دەبێت و دڵنیایان دەکەینەوە زەحمەتی خوێندنەکەیان بەفیڕۆ ناچێت.”

 

گوڵستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووە: “مەبەست لە کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردوو ئەوە بوو کە کار بکرێت بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ، بەڵام نەگەیشتینە ھیچ بڕیارێکی کۆتایی، چونکە ئەگەر دەرفەت ھەبێت و ڕەوشەکە لەبار بێت، سەرەتای مانگی دابێ دەست بە پڕۆسەی خوێندن دەکرێتەوە بۆ تەواوکردنی ئەو بەشەی پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵ.”

ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردە گوتی: “ھەندێ ھەنگاوی دیکە ماون بگیرێنە بەر تا لەسەر چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ بڕیاری کۆتایی بدەین، چونکە ئەگەر بێت و پرۆگرام تەوا نەکرێت کێشە و ئاستەنگ بۆ ئەزموونەکان دروست دەبێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.