داوای هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر پەلامارەکانی تورکیا دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

ستاندەر

حەسەن کەعبی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە پێگەی غد برس بڵاویکردۆتەوە ئیدانەی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی عێراق دەکات و داوا لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات کە هەڵوێستی توند بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی تورکیا وەربگرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لەشەوی ڕابردووەوە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەبەردەوامی زینی وەرتێ و کەمپی مەخموور بۆردوومان دەکەن و ئەوەش قوربانی دەیان کەسی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی لێکەوتۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.