راپۆرتێكی گرنگ لەبارەی نزیكبونەوەی باشور و رۆژاڤای كوردستان بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی ستراتیژی

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

ستاندەر

لە پەراوێزی زیادبونی هەرەشەكانی توركیا لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان، بەرەو پێشچوون لە پەیوەندی نێوان باشور و رۆژاڤای كوردستان هاتۆتە پێشەوە.

لە راپۆرتێكدا كە سەنتەری رەواتب بۆ توێژینەوە و لێكۆلینەوەی ستراتیژی بڵاوی كردۆتەوە هاتوە كە زیادبونی هەرەشەكانی توركیا لەسەر هەرێمی كوردستان و كشانی بەردەوامی هێزەكانی توركیا بۆ ناو قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان بۆتە هەرەشە لەسەر ئایندەی ناوچەكە”.

لە بەشێكی تری راپۆرتەكە هاتووە:” دوای پاشەكشەی ئێران لەناو خۆی عێراق بەهۆی فشارەكانی ئەمریكاوە و گۆرانكاریەكانی بەغدا، ئێستا توركیا چاوی لە بەغدا و بەهێزكردنی پێگەی ئەوێیە لە رێگای نزیكبونەوە لە كۆمەلێك لایەنی عێراقی بەتایبەت لەناو سوننەكان هێلی ئیخوانی و توركمانەكان، ئەویش بۆ بەهێزكردنی پێگەیان و زیاتر نزیك بونەوە لە شری كەركوكی دەولەمەند بە نەوت”.

راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ئەو پێشهاتە نوێیانە وای كردووە هەرێمی كوردستان زیاتر درك بە هەرەشەكان بكات و بەرەو نزیك بونەوە لە رۆژاڤای كوردستان هەنگاوبنێن.

لە راپۆرتەكە ئاماژە بەو دەستپێشخەریە نوێیەی سەرۆكی هەرێم كراوە بۆ ناردنی هاوكاری پزیشكی بۆ رۆژاڤا بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا، ئەوەش دوای ئەوە هات دیمەشق ئامادەنەبو لەو روەوە هیچ هاوكاریەكی ئیدارەی خۆسەر بكات.

ئاماژە بەوەش كراوە كە گفتوگۆكانی نێوان ئەنەكەسە لەگەل ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا بەشێكی تری نزیكبونەوە و رێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان باشور و رۆژاڤایە كە دواجار ئەگەر هاتنە دی هاوپەیمانی درێژخایەن بهێنێتە دی.

جێی باسە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیا بۆ رۆژاڤای كوردستان لە ساڵی رابردوو كۆدەنگی زۆرینەی خەلك و لایەنەكانی باشوری كوردستان لەسەر ئەوە دروستبو كە توركیا هەرەشەی ستراتیژیە بۆ سەر ئەزمونی گەلی كورد لە بەشە جیاجیاكانی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.