تەواوی روداوی بۆردومانەكەی ئەمرۆی فرۆكەی توركی لە زینی وەرتێ

لەلایەن ستاندار Posted on 230 جار بینراوە

ستاندەر

پەیامنێری ستاندەر لەبارەی رووداوی بۆردومانەكەی فرۆكەی توركی لە زینی وەرتێ زانیاری نوێ و پشتراستكراوەی راگەیاند بەشێوەیەك لە روداوی بۆردومانەكە كە نزیكی بارەگایەكی پەكەكەی گرتبو سێ كەس بونە قوربانی كە دووانیان شەهید بوە و سێیەمیش بریندار بووە.

پەیامنێری ستاندەر وتیشی:” سەر لەبەیانی ئەمرۆ وەفدێكی وەزارەتی پیشمەرگە لە هەولێرەوە چۆتە ناوچەكە و ماوەیەك لەوێ ماونەتەوە، كە گومان كراوە چەند كەسێكی سەربازی توركیاش لەگەل وەفدەكە بن، بۆیە فەرماندەكانی پێشمەرگەی سەر بەیەكێتی بەگومانەوە پرسیویانە كە ئەو كەسانە توركن لە وەڵامدرا پێیان وتراوە نەخێر”.

وتیشی:” بە ماوەیەك بەر لە رووداوەكە ئەو وەفدەی وەزارەتی پێشمەرگە شوێنەكەیان چۆڵ كردووە و گەراونەتەوە هەولێر”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.