“ئایا پارتی دەتوانێت وەزیری دارایی بهێلێتەوە” هەولێك لەبارەی دانانی وەزیرەكان ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 384 جار بینراوە

ستاندەر

ریاز تەمیمی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادی رایدەگەیەنێت داوامان كردووە هیچ وەزیرێكی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی دانەنرێتەوە.

وتیشی سەرەرای ئەوەی دەزانین بەشێك لە وەزیرەكان سەركەوتوو بونە بەڵام پێویستە كابینەكەی كازمی بەتەواوی كابینەیەكی نوێ بێت.

ئەو هەولە لەكاتێكدایە بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك (پ.د.ك) ویستی ئەوەی دەربریوە كە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق لە پۆستەكەی بمێنێتەوە لەكابینەی نوێ گۆرانكاری تێدانەكرێت، بەڵام ئاراستەی گفتوگۆكان بەو شێوەیەن كە لە كابینەی نوێ وەزیرەكان نوێ بن، بۆ یەكلاكردنەوەی گفتوگۆكانیش هێشتا بە فەرمی كازمی لەگەل لایەنە كوردستانیەكان لەو روەوە قسەی نەكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.