ستاندەر
ئەمڕۆ پێنج شەممە پێگەی غد برس بڵاویکردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگێشتی سەفیری دەوڵەتی تورکیای کردووە و نامەیەکی ناڕەزایەتی سەبارەت بەو سنوربەزاندنەکانی فڕۆکەکانی تورکیای پێداوە.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ حەسەن کەعبی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە وەزیری دەرەوەی عێراق کرد هەڵوێستی توند بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی تورکیا وەربگرێت کە بۆردوومانی خاکی عێراق دەکات.