ستاندەر
فازڵ بەشارەتی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیمووکراتی کوردستان لە بەرنامەی تاوتووێی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند کە پارتی زانیاری وردی هەیە لەسەر تەسلیمکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران و وتی ئێمە زانیاری وردمان هەیە کە مستەفا سەلیمی هاتۆتە هەرێمەوە و هاتۆتە پێنجووێن و دواتر تەسلیمی ئێران کراوەتەوە، وتیشی پێویستە حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوە لەو ڕوداوە بکات.
ئەوە لەکاتێکدایە هەینی ڕابردوو ئێران مستەفا سەلیمی لەسێدارەدا و دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە مستەفا سەلیمی لە هەرێمەوە تەسلیمی ئێران کراوەتەوە.