ستاندەر
خانەوادەیەك لە سكاڵانامەیەكدا كە ئاراستەی سەرۆكی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانیان كردوە، رایدەگەیەنن كە لە رۆژی 6ی شوباتی ئەمساڵ لەلایەن كەسانی نزیك لە خۆیانەوە دوكەسیان لێ كوژراو دوانیشیان لێ برینداركرا، لە سكاڵانامەیەكدا كە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كوردستانیان كردوە، بەرپرسانی سەربازی پارتی تۆمەتباردەكەن و راشیدەگەیەنن،”بە پلانێکی پێشوەختەو بە دەستێکی چەپەڵ هەڵیان کوتایە سەرمان”
خانەوادەی كۆچكردو(خیرالله کوێخا شریف) رایانگەیاندوە،”لە (3/6/2020) بە پلانێکی پێشوەختەو بە دەستێکی چەپەڵ هەڵیان کوتایە سەر خانەوادەکەمان و دراینە بەر دەستڕێژی گولـله و زۆر بەشێوەیەکی دڕندانە سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەمان کۆمەڵکوژکران و لە ئەنجامدا باوکی خوالێخۆشبوم (خیرالله کوێخا شەریف) و برایەکم (سیاکۆ خیرالله) کوژران کە هەردوکیان ئەفسەری حکومەتی هەرێمن و دایکم و برایەکی ترم بەسەختی بریندارکران.”
دەقی سكاڵانامەكە:
بۆ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بۆ بەڕێزان سەرۆک و جێگری حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەی ناوخۆ و مافی مرۆڤ
بابەت/ رونکردنەوە و سکاڵا
ئێمە وەک خانەوادەی خوالێخۆشبو(خیرالله کوێخا شریف) ڕوی سکاڵا و دەنگی مەزڵومان دەکەینە بەڕێزتان و لایەنی پەیوەندیدار
کە لە (3/6/2020) بە پلانێکی پێشوەختەو بە دەستێکی چەپەڵ هەڵیان کوتایە سەر خانەوادەکەمان و دراینە بەر دەست ڕێژی گولله
و زۆر بەشێوەیەکی دڕندانە سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەم کۆمەڵکوژکران و لە ئەنجامدا باوکی خوالێخۆشبووم (خیرالله کوێخا شەریف) و برایەکم (سیاکۆ خیرالله) کوژران کە هەردوکیان ئەفسەری حکومەتی هەرێمن و دایکم و برایەکی ترم بەسەختی بریندارکران.
بۆیە ئێمە ئەم کارە قێزەونە بەدەستێکی شاراوەو نادیار ئەبینین چونکە هیچ کێشەو ناکۆکیەکمان لەگەڵ کەس نەبوە . وەپەنجەی تۆمەت بۆ کەسانێکی بەرپرسی سەربازی پارتی ڕائەکێشین کە لەپشت ئەم کارەوەبن وە بەبەکارهێنانی کەسانێکی نزیکی خۆمان کە ئەوانیش پارتین ،چونکە لەساڵی ١٩٨٥ مامێکم بەناوی شەهید دلاوەر کە ئامر کەرت بوو لە ڕیزەکانی پێشمەرگە لە گوندی سەیدان لەلایەن کۆمەڵێک جاش و بەکرێگیراوی حکومەتی بەعسەوە شەهیدکرا، پاشان لەساڵی ١٩٩١ مامێکی ترم بەناوی شەهید( شێرکۆ) هەستا بە کوشتنەوەی بەرپرسی ئە جاشانە لە چەمچەماڵ کە ئەوکات سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆیە پارتی هەر ئەوکات شەهید شێرکۆیان گرت و لەژێر ئەشکەنجەیکی توندا شەهیدیان کرد بۆیە ئەوکات جەنابی (مام جلال) هاتە سەر خەت و بەڵێنی پێماندا کە خۆی تۆڵەی شەهید شێرکۆ وەرئەگرێتەوە بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەوکاتی کوردستان و لەپێناو یەکڕیزی و بەرژەوەندی شەهیدکردنی شەهید شێرکۆ سڕپۆشکرا دوای ساڵانێک لەسەرەتایی ٢٠٠٠ باوکی خوالێخۆشبووم هەستا بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر بکوژانی شەهید شێرکۆ کە ئێستا بەرپرسی باڵای سەربازین لەناو پارتی، بەڵام زۆرجار هەڕەشەیان دەکرد کە نابێت ئەوسکاڵایە بکرێت و ئەنجامی خراپ دەبێت، بۆیە لە ئەنجامدا بەبەکارهێنانی ئەو کەسانەی نزیک خۆمان کە براو برازای باوکی کۆچکردومن و بە یارمەتی چەند پاسەوانێکی لقی پارتی لە چەمچەماڵ و بە چەک و سیلاحی پارتی هەستان بەئەنجامدانی ئەم کۆمەڵکوژیەی خانەوادەکەم.
ئەوەی جێی داخە کە ئەوا 40 ڕۆژ تێپەر بوە بەسەر ئەم تاوانە گەورەیەدا تا ئێستا هیچ ئیجرائاتێک نەکراوە تەنانەت فەرمانی گرتنیان بۆ دەرنەچووە سکاڵاشمان لێ وەرناگرن بۆیە بەناچاری لە کرکوک سکاڵامان تۆمارکرد وە خۆشبەختانە لە ٢٧/٣ یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە سنوری قەرەهەنجیر دەستگیرکرا بەڵام بەداخەوە لەلایەن مدیری پۆلیسی قەرەهنجیرەوە کە ئەفسەرێکی پارتیە ئازادکرا لەکاتێکدا ئەو تۆمەتبارە سکاڵامان لەسەر تۆمارکردبوو لە دادگای کەرکوک، وە ئێستاش تۆمەتبارەکان لەلایەن چەند بەرپرسێکی سەربازی پارتییەوە حەشاردراون و پشتگیریان لێدەکرێت.
بۆیە داواکارین لە لایەنە بەرپرسەکان کە لەم تاوان و غەدرە گەورەیە بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نەبن و تۆمەتباران ڕادەستی یاسابکرێن تاکو یاساو دادگا نەکەوێتە ژێر پرسیارەوەو ئێمەو خەڵکیش متمانەمان بە یاساو دادگا بمێنێت.
خانەوادەی
خوالێخۆشبوو خیروڵای کوێخا شریف