پسپۆرێكی ئاسایشی عێراقی ئاشكرای دەكات “توركیا سیناریۆی  هاوشێوەی سوریا لە باكوری عێراق دوبارە دەكاتەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 271 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمیر عەبدولمونعیم سەعدی پسپۆر لە بواری ئاسایش و بەرگری عێراقی هۆشداری ئەوە دەدات كە توركیا دەیەوێت هاوشێوەی ئەوەی لە چەند ناوچەیەكی سوریا كردی و داگیریكرد دەیەوێ هەمان شێوە لە عێراقیش بیكاتەوە.

ناوبراو ئەوەشی روون كردۆتەوە كە پاساوی توركیا بۆ بۆردومانكردنی بەشێك لە ناوچە شاخاویەكان كە ئەو وەك  باكوری عێراق ناوی هێناوە و مەبەست لێی (هەرێمی كوردستان)ە، بریتیە لە هەبونی پەكەكە بەڵام لە راستیدا ئاماژەكان شتێكی تر دەلێن كە توركیا چاوی بریوەتە بەشێك لەو ناوچانە بۆ ئەوەی داگیری بكات.

جێی باسە ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە ئێستا زیاتر لە 35 بنكەی سەربازی توركیا لە ناوچە سنوریەكانی هەریمی كوردستان هەن، بەشێوەی بەردەوامیش توركیا ناوچە سنوریەكان لە رێی هێرشی ئاسمانی بۆردومان دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.